یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ بەڕێوەدەچێت

posted Aug 22, 2017, 3:20 AM by media tci   [ updated Aug 23, 2017, 2:35 AM ]
ئەمڕۆ سێ شەممە یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی كۆلێژی ئینفۆڕماتیك لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبەشداری كۆمەڵێك مامۆستا و كەسانی پسپۆڕ لە19 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەدەچێت.

د.سۆران سەعید، سەرۆكی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ و ڕاگری كۆلێژی ئینفۆڕماتیك ڕایگەیاند، لە یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگدا توێژەر و مامۆستایانی پسپۆڕ لە 19 وڵاتی جیهانەوە بەشداری ئەم كۆنفڕانسەیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، 120 توێژینەوە بۆ كۆنفڕانسەكە هاتووە، بەڵام 64 توێژینەوە وەرگیراوە و نمایشدەكرێت.

لەبارەی ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەم كۆنفڕانسە، ناوبراو باسی لەوەكرد، گواستنەوەی زانست و زانیاری لەنێوان توێژەرانی ناوخۆ و بیانی، دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان توێژەراندا، ئاشنابوون بە نویترین ئاستی زانست و تەكنەلۆژیا، دۆزینەوەی سوپەر.

ڕوونیشیكردەوە، ئەنجامدانی ئەم جۆرە كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییانە گرنگی خۆی هەیە و سودی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە زۆر توێژینەوەی لەبارەی ئەندازیاری و كۆمپیتەری تێدا بەشداریكردووە.


ئاماده‌كردن: نزار جه‌زا



Comments