64 توێژینه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێن

posted Aug 23, 2017, 12:49 AM by media tci   [ updated Aug 23, 2017, 2:33 AM ]
لەمیانی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگدا 64 توێژینەوەی زانستی پێشكەش دەكرێن.

بەپێی كارنامەی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ، لەماوەی سێ ڕۆژی كۆنفڕانسەكەدا 64 توێژینەوەی زانستی لەبوارەكانی ئەندازیاری و تەكنەلۆژیای زانیاری كۆمپیوتینگ نمایشدەكرێن.

هەر بەپێی كارنامەكە لەیەكەمین ڕۆژدا 15 توێژینەوە پێشكەش دەكرێن، هاوكات حەوت توێژینەوەی دیكە لەشێوەی پۆستەر نمایشكران.


لەكارنامەكەدا هاتووە، لە دووەمین ڕۆژی كۆنفڕانسەكەدا 42 توێژینەوە نمایشدەكرێن، هاوكات لەسێیەمین ڕۆژدا حەوت توێژینەوەی دیكە نمایشدەكرێن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ بەبەشداری توێژەران و مامۆستایان و كەسانی پسپۆڕ دەستیبەكارەكانی كرد، كە تێیدا توێژەران لە 19 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە بەشدارییانكردووە.

ئەم كۆنفڕانسە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، كە ئامانج لێی گواستنەوەی زانست و زانیارییە لەنێوان توێژەرانی ناوخۆ و بیانی، هاوكات 

روستكردنی پەیوەندی لەنێوان توێژەراندا، هەروەها ئاشنابوون بە نویترین ئاستی زانست و تەكنەلۆژیا.

ئاماده‌كردن: نزار جه‌زا







Comments