پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی مالیزیا: كوردستان توانای پێشكەوتنی هەیە

posted Aug 22, 2017, 4:47 AM by media tci   [ updated Aug 23, 2017, 2:34 AM ]


پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لەبواری تەكنەلۆژیادا توانای زۆرباشی هەیە بۆئەوەی پێشبكەوێت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر ناومی سەلیم، مامۆستا لەزانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا لەمیانی بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ، لەوتارێكیدا ڕایگەیاند، یەكێك لەئامنجەكانی سازدانی ئەم كۆنفڕانسە كۆكردنەوەی توێژەرەكانە و لەڕێگەیەوە تەكنەلۆژیاو توێژینەوەكانیان بەرەوپێشتر بەرن.

وتیشی:"زانیاری زۆر گرنگ لەم كۆنفڕانسەدا بەبەشداربووان دەدەین، لەبوارەكانی تەكنەلۆجیای زانیاری و كۆمپیوتەر و ئەندازیاری، كە ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لەپێشخستنی تەكنەلۆژیادا".

باسیلەوەشكرد، لەڕێگەی ئەم كۆنفڕانسانەوە تەكنەلۆژیای زانیاری لەوڵاتیكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە دەگوازرێتەوە، ئەویش لەپێناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە.

ئاماژەی بەوەشدا، كاتێك گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی بەهەموان دەڵێت كە كوردستان شارێكی ئارام و پارێزراوە و دوورە لەهەر توندوتیژییەك، هاوكات توانای زۆرباشیان لەپێشكەوتن لەبواری تەكنەلۆژیادا هەیە.


ئاماده‌كردن: نزار جه‌زا


Comments