خوێندنی بەیانیان

خوێندن به‌ سیستمی به‌یانیان له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك

 

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك یه‌كێكه‌ له‌ كۆلێجه‌كانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سێ به‌ش له‌ خۆده‌گرێت ئه‌وانیش ( ته‌كنۆلۆجیای زانیاری ته‌كنۆلۆجیای داتابه‌یس – تۆڕه‌كانی کۆمپیوتەر) له‌ ساڵی  (2013) ده‌ستی به‌وه‌رگرتنی خوێندكاران كردوه‌ بۆ هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی پێشكه‌ش به‌ ناوه‌نده‌گرنگه‌كانی خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ كردوه‌  . له‌به‌ر خواستی زۆرتر له‌سه‌ر به‌شه‌كانی كۆلێج ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ی وه‌رگیراون له‌م كۆلێجه‌ زیاد ده‌كات .

شێوازی خوێندن به‌ سیستمی خوێندنی  به‌یانیان

شێوازی خوێندن به‌سیتمی به‌یانیان له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك به‌شێوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆ لاین ده‌بێت خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌وه‌  به‌پێی به‌رزی نمره‌كانیان ده‌چنه‌ كێبڕكێكی وه‌رگرتنه‌وه‌  خوێندكار به‌ پێی نمره‌كه‌ی له‌ یه‌كێك له‌به‌شه‌كانی كۆلێج ( ته‌كنۆلۆجیای زانیاری –ته‌كنۆلۆجیای داتابه‌یس –تۆڕه‌كانی کۆمپیوتەر) وه‌رده‌گیرێت  ،خوێندن له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك چوارساڵه‌

 

Back to top button
Close