خوێندنی ئێواران

خوێندن به‌ سیسمی ئێواران له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك یه‌كێكه‌ له‌ كۆلێجه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سێ به‌ش له‌ خۆده‌گرێت  ته‌كنۆلۆجیای زانیاری –   ته‌كنۆلۆجیای داتابه‌یس – تۆڕه‌كانی کۆمپیوتەر زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆزیاتر ده‌رفه‌ت  ڕه‌خساندن بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی كه‌ ئاره‌زوویان هه‌یه‌ بۆ درێژه‌ دان  به‌ خوێندن له‌زانكۆ بڕیاری كردنه‌وه‌ی خوێندن به‌ سیستمی ئێوانی ده‌ركرد ،بۆئه‌م مه‌ به‌ سته‌ش یه‌كه‌م قۆناغی پرۆسه‌كه‌ به‌ وه‌رگرتنی خوێندكارانی به‌شی (ته‌كنۆلۆجیای زانیاری ) بووه‌ له‌ سالێ (2016-2017) یه‌كه‌م ساڵی بوو فرۆڕمی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندن له‌به‌شی( ئایتی) بڵاوكردوه‌   خوێندن بۆ خوێندكارانی ئێواران ده‌ستی پێكرد دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ بڕیاردرا له‌ له‌ساڵی (2017-2018)  فۆرمی پێشكه‌ش كردن بۆ هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك دابه‌شبكرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران توانیان سود له‌ ده‌رفه‌ته‌وه‌ربگرن و فۆرم پێشكه‌ش به‌م كۆلێجه بكه‌ن بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن

شێوازی خوێندن له‌ سیستمی خوێندنی ئێواران :

شێوازی خوێندن به‌سیسته‌می خوێندنی ئێواران له‌ كۆلێجی ته‌كینیی ئینفۆڕماتیك هه‌مان شیوازی خوێندنی به‌یانیانه‌  خوێندكاران له‌ ڕیگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی خوێندن به‌سیسته‌می ئێوارانبه‌پێوەری نمره‌ده‌چنه‌ كێبڕكێی وه‌رگرتن و  به‌پێی كێبڕكێی نمره‌ خوێندكاران له‌م كۆلێجه‌وه‌  له‌به‌شه‌كانی ( ته‌كنۆلجیای زانیاری – ته‌كنۆلۆجیای داتابه‌یس –تۆڕه‌كانی کۆمپیوتەر) وه‌رده‌گیرێت خوێندكاران هه‌مان مه‌نهه‌جی خوێندنی به‌یانیان ده‌خوێنن بڕوانه‌مه‌ش هه‌مان  ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ كه‌ له‌لا‌یه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ به‌ خوێندكارانی به‌یانیان ده‌درێت ، خوێندنی له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك چوارساڵه‌ ،خوێندن به‌سیتمی ئێواران به‌پارەیه و خوێندكارانی وه‌رگیراو كرێی خوێندنیان لێوه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه‌.

Back to top button
Close