پێشەکی

كؤلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

 

بۆ یەکەمین جار ئەم کۆلێژە لە نێو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە لایەن ڕاگر و ستافی مامۆستایانی پەیمانگای کۆمپیوتەر و بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە ١٢٣٥٧/٣ لە ١٧/٦/٢٠١٤ فرمانی ژمارە ١٣٠٤٦/٤لە ٢٥/٦/٢٠١٤ دامەزرا و لە سێ بەشی زانستی پێک هاتووە

 

بەشە زانستیەكانی كۆلیجی تەكنیكی ئينفورماتيك بریتین لە:

1- بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری.
2-بەشی به رێوه بردنی تۆڕه كان.
3- بەشی به رێوه بردنی داتابەیس.

ئامانجی کۆلێژ

پێگەیاندنی كادر و پسپۆڕی تەكنیكی شارەزا كە بیرمەدندێكی لێهاتوو و پەیوەندیكەری كاریگەر، چارەسەركەری كێشە
نوێكان و فێركەری هەمیشەیی بن. هەروەها پێگەیاندنی شارەزا لە بوارە جیاجیاكانی ئینفۆرماتیكدا لەسەر ئاستی
بەكالۆریۆسی تەكنیكی و وە بەرزتر، تەیار بە شارەزایی و زانیاری سەردەم هاوشان لەگەڵ دوا پێشكەوتنەكانی زانست
و تەكنەلۆجیا و لەبەر رۆشنایی پێویستیەكانی بازاڕی كار بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی كۆمەڵگا بكەن و بەشداری بكەن لە
پەرەپێدان و پێشكەوتندا.

Back to top button
Close