هەواڵ و چالاکی

ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك پێشوازی له‌ پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی (مامی من )كرد

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری ( 2018/4/8) ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك پێشوازی له‌ خوێندكارانی به‌شی (ته‌كنۆلۆجیای  داتابه‌یس )كرد

به‌ڕێز (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر  د.سۆران ابوبكر ) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و  به‌ڕێز ( م.ڕێبوار به‌ختیار ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و  (م.سعد محمد ) سه‌رۆكی به‌شی داتابه‌یس ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان پێشوازییان له‌ له‌ یاریزانانی به‌شی (ته‌كنۆلۆجیای  داتابه‌یس) كرد كه‌ توانیان ببنه‌ پاڵه‌وانی خولی (مامی من )كه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان كرابوویه‌وه‌

لای خۆیه‌وه‌ ڕاگری كۆلێج ده‌ست خۆش و پیرۆزبای گه‌رمی له‌ته‌واوی یاریزانان كرد كه‌ توانیویانه‌ به‌لێهاتووی خۆیان ببنه‌ پاڵه‌وانی خوله‌ كه‌  پشتیوانی و پشتگیری خۆشی بۆ دووپات كردنه‌وه‌ بۆ هه‌ر چالاكیه‌كه‌ی زانستی هونه‌ری یان وه‌رزشی ئه‌نجامی بده‌ن

 هه‌روه‌ها (م. ڕێبوار به‌ختیار ) یاریده‌ه‌ری ڕاگر  سه‌رۆك به‌شه‌كان مامۆستیان خوێندكاران به‌ چه‌پڵه‌ پێشوازی له‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ كرا پاشان یاریده‌ه‌ری ڕاگر وپیرۆزبای گه‌رمی له‌ته‌واوی یاریزانان كرد هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن لای خۆشیه‌وه‌ سوپاسی    سه‌رۆكی به‌شه‌كان و و مامۆستیان و فه‌رمانبه‌ران ته‌واوی خوێندكارانی گۆلێجه‌كه‌ كرد كه‌ پاڵپشت و هانده‌ری یاریزانان بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌

پاڵه‌وانیخوله‌كه‌ خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفرۆماتیك كرد لای خۆیانه‌وه‌ یاریزانانی پاڵه‌وانی خولی (مامی من ) سوپاسی  ڕاگرایه‌تی كۆلیجیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێیان كرا  سوپاسی ته‌واوی مامۆستایان خوێندكارانیان كرد كه‌  به‌رده‌وام هانده‌ریان بوون  پاڵپشتیان كردوون  لای خۆشیانه‌وه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن بۆ  هه‌رچالاكیه‌ك  كه‌ خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت پرۆسه‌ی خوێندن و كۆلێجه‌كه‌

ن.نزار محمد

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close