هەواڵ و چالاکی

له‌ ڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ر كرایه‌وه‌

ئه‌مه‌ڕۆ  چوارشه‌ممه‌ به‌رواری (2018/4/4)  كاتژمێر (10) نیوی سه‌رله‌به‌یانی كه‌ ڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه‌ چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

به‌سه‌رپه‌رشتی  به‌ڕێز (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ئالان فریدون )  سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و و به‌ڕێز  (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سۆران ابوبكر )یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (م.ڕێبوار به‌ختیار ) یاریده‌ده‌ی ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتك و هه‌رسێ سه‌رۆكی به‌شه‌كان به‌ڕێز ( م.كنار روشن ، م. سعد محمد . م. ئه‌سكه‌نده‌ر حمید ) و ژماره‌یك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك   ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ری كه‌تایبه‌ته‌ به‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی (عملی )  پراكتیكی بۆ گشته‌خوێندكارانی كۆلێجه‌  ته‌كنیكیه‌كان  دوای نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی كرایه‌وه‌

وه‌ك ڕێزلێنان و ده‌ربڕینی متمانه‌و خۆشه‌ویستی شه‌ره‌فی كردنه‌وه‌ی  ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ر درایه‌ خوێندكارێكی نمونه‌ی به‌ناوی ( رێڤان سیروان ) فه‌رمانبه‌رێكی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك به‌ناوی  ( به‌خته‌وه‌ر به‌رزان )وه‌

شایه‌نی باسه‌ له‌سه‌رداهاتی زانكۆمان به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ر دابین كردوه‌ ،هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران كۆلێج  ئه‌ركی دروستی تاقیگه‌ له‌ دیزاین كردن و كۆنفیگریشن و به‌ستن و دانانی تۆڕ  به‌شێوه‌یه‌كی  ستانداردی جیهانی  له‌ئه‌ستۆگرت

به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس و ده‌ست خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ڕاگر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران  خوێندكارانی خۆبه‌خش و هاوكاری كۆلێج كرد له‌ پای هه‌وڵ و ماندووبوون به‌رده‌وامه‌كه‌یان بۆ پێش خستنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كۆلێجه‌كه‌یان  هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن و پاڵپشتی خۆی  بۆ كۆلێجه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌

هه‌روه‌ها چه‌پكه‌ گوڵی ڕێزلێنانی ستافی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له‌لایه‌ن به‌رێز ( م. احمد ) وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ر به‌خشرایه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ

له‌كۆتای مه‌راسیمه‌كه‌دا ته‌واوی ستافی كۆلێج له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بۆ یادگاری گرت

ن/ نزار محمد

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close