هەواڵ و چالاکی

پێشوازی له‌ وه‌فدێكی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرا

. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری (2018/2/21)  ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك پێشوازیان  له‌ وه‌فدێكی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد

به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا ڕێبوار به‌ختیار یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و سه‌رۆكی به‌شه‌ زانستسه‌كان و ژماره‌یك له‌ مامۆستیاین پێشوازیان كرد له‌  وه‌فدێكی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بەسەرۆكایەتی پ.ی.د. سەمیر مەحۆ ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی بەردەڕەش  ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی یاوه‌ری ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه‌ دۆستانه‌ و زانستی یه‌ له‌نێوان كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌روه‌ها له‌ م سه‌ردانه‌دا باسه‌ له‌ دروست كردنی په‌یوه‌ندی  دۆستانه‌ و زانستی كرا به‌ئامانجی سود وه‌رگراتن له‌ پرۆگۆام و سیسته‌می خوێندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ به‌شه‌كانی  ( ته‌كنۆلۆجیای زانیاری – ته‌كنۆلۆجیای داتابه‌یس – تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر )پاشان وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی به‌شه‌كان و  تاقیگه‌ و هۆڵه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ی خوێندكارانیان كرد

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك یه‌كێكه‌ له‌ كۆلێجه‌كانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  له‌ هه‌رسێ به‌شی ( ته‌كنۆلۆجیای زانیاری  – ته‌كنه‌ لۆجیای داتابه‌یس – ) تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر) پێكدێت

په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ په‌یمانگاته‌كنیكیه‌كانی  سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close