هەواڵ و چالاکی

خولی زمانی ئینگلیزی بێ بەرامبەر

خولی زمانی ئینگلیزی بێ بەرامبەر
لە پێناو بەرزکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان، سەنتەرمان وەک ھەمیشە کە پێشەنگ بووە لە خزمەتکردنی زانکۆماندا، لە ئێستادا خولێکی تایبەتی زمانی ئینگلیزی بۆ زانکۆمان رادەگەیەنێت بەپێی ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە:
١- خولەکە بێ بەرامبەرە و تایبەت دەبێت بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی گشتی و پەرەدان بەتواناکانی بەشداربووان لە لایەنەکانی گفتوگۆ و گوێ گرتن و خوێندنەوە و نوسین و ووشەکاری و رێزمان.
٢- بۆ ھەر کڵاسێک ژمارەی کورسیەکان دیاریکراوە.
٣-دەبێت بەشداربوو سەرەتا تاقیکردنەوەی ئاست ئەنجام بدات کە بەرامبەرە بە ٢٥.٠٠٠٠ (بیست و پێنج ھەزار) دینار بۆ دیاریکردنی ئاستی شایستەی خۆی.
٤-ماوەی خولەکە (٥) ھەفتەیە و (٨) کاتژمێر وانە دەخوێندرێت لە ھەفتەیەکدا (ھەفتەی دوو رۆژ).
٥-ناونوسین بۆ ئەم خولە تەنھا (١٥٥) رۆژە و بەشداربوو کورسی خولەکە مسۆگەر دەکات لە سەر بنەمای زوو خۆتۆمارکردن.
٦- ئەو کەسانەی لەم خولەدا بەشدار دەبن دەتوانن جارێکی تر سودمەند بن لە وەرگرتنی داشکاندنی %٣٠ بۆ سەرجەم کۆرسەکانی دیکەی سەنتەرمان بە مەرجێک دوای تەواوکردنی ئەم خولە راستەوحۆ لەماوەی (١٥) رۆژدا ناوی خۆی تۆمار بکات لە یەکێک لە کۆرسەکانی دیکەی سەنتەرمان بە پێی ئاستی شایستەی خۆیان.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆرسەکانمان دەتوانن سەردانی سەنتەرمان بکەن لە ڕۆژانی یەک شەمەو دووشەمەو سێ شەمە و چوارشەمە .
کات ٩ی بەیانی بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ .

یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١
شوێن: قڕگە، گەرەِکی ورمێ، ماردین ٣٢٧، کۆڵانی ٧٦٦، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەی وڵات لەسەر شەقامی (١٠٠) مەتری.
یان سەردانی پەیجی فەرمی سەنتەرمان بکە لەڕێی ئەم لینکەوە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close