هەواڵ و چالاکی

دوو خوێندكار كاری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن

له‌پێناو دروست كردنی ژینگه‌یه‌كی جوان  بۆ خوێندكارانی زانكۆ و نیشاندانی سیمایه‌كی شارستانی و ڕازاوه‌ ،هه‌ردوو خوێندكار  (گۆران بورهان ڕۆسته‌م  – هیرۆن حمه‌ سعید  ) له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی  هه‌ستان به‌ نه‌خشاندنی وێنه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگ له‌سه‌ر  دیواری كه‌مپی كۆلێجه‌   ته‌كنیكیه‌كان

هه‌ردووخوێندكار  له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ( گۆران بورهان ڕۆسته‌م )  له‌  به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس  و ( هیرۆن حمه‌ سعید  ) له‌به‌ش ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری  وه‌ك ئه‌ركێك به‌ده‌ست و په‌نجه‌ ڕه‌نگینه‌كانیان له‌پێناو رازانه‌وه‌و جوانكردنی ڕاڕه‌وی  هاتوچۆی خوێندكاران به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌نه‌خشێنن

خوێندكار گۆران  بورهان ڕۆسته‌م له‌ له‌ ووته‌یه‌كیدا بۆ سایتی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ووتی : ئێمه‌ پێمان خۆش بوو وه‌ك ئه‌ركێك خۆبه‌خشانه‌ هه‌ستاین به‌ نه‌ خشاندنی دیواره‌كان به‌ چه‌ندین وێنه‌ی جۆراو جۆر ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ره‌نگاو ره‌نگ كردنی دیواره‌كان و به‌خشینی دیمه‌ن و سیمایه‌كی جوان له‌ ڕاڕه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی چه‌ندین په‌یام له‌ ڕێگه‌ی وێنه‌وه‌ به‌ خوێندكاران، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بین  تاوه‌كو زۆربه‌ی دیواره‌كان به‌ وێنه‌ بنه‌ خشێنین.

مامۆستا ڕێبوار به‌ختیار ابراهیم یاریده‌ده‌ری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك وتی :  جێگای دڵخۆشیه‌ كه‌ خوێندكارانمان به‌م ڕۆحیه‌ته‌ خۆبه‌خشانه‌ خزمه‌ت به‌ زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن هه‌ردوو خوێندكار ( گۆران بورهان  و هیرۆن حمه‌سعید )  دوو خوێندكاری نمونه‌یی كۆلێجه‌كه‌مانن لای خۆمانه‌وه‌ ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌ین هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین .

https://drive.google.com/file/d/1O9A6zkF7rQTuKWo7oGTxa_XgLXu9RXS0/view

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close