هەواڵ و چالاکی

به‌ وێنه‌ : ڕێوڕه‌سمی 28 هه‌مین خولی ده‌رچوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

به‌ چاودێری به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی بپۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزدكتۆر هه‌ڤاڵ ابوبكر پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێز ئازاد محمد ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ زانكۆكانی كوردستان و مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌رچووی ساڵی 2016-2017 و له‌ ژێر ناونیشانی (شكۆی نیشتمان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌مڕۆ ز2018/1/22 له‌ هۆڵی ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی ڕێوڕه‌سمی 28 هه‌مین خولی ده‌رچوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیستیپێكرد

سه‌ره‌تای ڕیوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد و دواتر كه‌ژاوه‌ی ئاڵای كۆماری عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و  كۆلێج و په‌یمانگاكان نمایش كران

پاشان له‌گه‌ڵ مارشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی كرا له‌ سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆو ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان

ووته‌ی ڕیكخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوانی خولی 28 هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر كاوه‌ ڕه‌زا پێشكه‌شكراو ئاماژه‌ی كرد به‌ ناونانی ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوون به‌ناوی (شكۆی نیشتمان) كه‌ وه‌ك ڕێزێكه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆك كۆماری عێراق و دڵسۆزی زانست  ژذ زانكۆكان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال

پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ووته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌ڕێزه‌كانی كرد و پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌یانده‌ خوێندكاران و كه‌س و كاریان كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌بات و ماندوبونیان ده‌چننه‌وه‌، وه‌ ئاماژه‌ی كرد كه‌ ئێمه‌ له‌ زانكۆكان هه‌میشه‌ پشتیوانتان ده‌بین بۆ خستنه‌ سار كارتان به‌پێ ی پسپۆری و بڕوانامه‌كانتان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ  زانكۆوخوێندنی باڵاو ووتی له‌ده‌ستدانی ئه‌و زاته‌ زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌بوو له‌ كوردستان و به‌تایبه‌تتر له‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستاو خوێندكارانی زانكۆ

به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا خوێندكاران له‌رێگه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د  سۆران سعید )یاریده‌ده‌ری  سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی وپرۆفیسۆری    یاریده‌ده‌ر بۆ كاروباری كارگێری سوێندی یاساییان خوارد پاشان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكانه‌وه‌ داوا له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا به‌پێ ی یاساو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو ڕێكاره‌كانه‌وه بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ببه‌خشرێت به‌ خوێندكارانی ده‌رچوو ، وه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه‌ داواكه‌یان په‌سه‌ند كراو بڕوانامه‌ی ده‌رچونیان پێبه‌خشرا.

 پاشان وتاری نوێنه‌ری خوێندكاره‌ده‌رچوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌لایه‌ن به‌رێز  توانا محمد پێشكه‌ش كراو خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كان دابه‌شكرا له‌لایه‌ین كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و شێخ لاهوره‌وه‌ دابین كرابوو

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close