هەواڵ و چالاکی

ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بڕوانامەی بەشدارکردن لە کۆنفرانسی ( کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری کۆمپیوتینگ ) . بەخشیە ژمارەیەک لە خوێندکاران.

ەمڕۆ یەک شەممە بەرواری (2017/10/29) کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بڕوانامەی پیزانینی کۆنفرانسی بەخشیە ژمارەیەک خوێندکاری خۆبەخش (Volunteer) ی بەشدار لە ( کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و کۆمپیوتینگ ) .

بەڕێز ( م.ڕێبوار بەختیار ) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج بڕوانامەی پێزانینی کۆنفرانسی بەخشیە ئەو خوێندکارانەی کە خۆبەخشانە هاوکارو یارمەتی دەربوون لە کارو چالاکیەکانی تایبەت بە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری کۆمپیوتینگ .

کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وێڕای بەخشینی بڕوانامە , سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خوێندکارانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دەردەبڕێت کە بەردەوام خۆبەخشانە هاوکار و یارمەتی دەری کۆلێج بوون لە چالاکیە زانستیەکاندا وەک تیمێک کاریان کردوە لەگەڵ ستافی کۆلێج .

کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک یەکێکە لەکۆلێجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەرسێ بەشی ( ئای تی – داتابەیس – نێتۆرک ) لەخۆ دەگرێت

.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close