هەواڵ و چالاکی

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ده‌ستی به‌ ساڵی نوێی خوێندنی ئێواران کرد

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری (15/10/2017) له‌ مه‌راسیمێكدا به‌سه‌رپه‌ره‌شتی (م.ڕێبوار به‌ختیار ) جێگری ڕاگری كۆلێج وئاماده‌بوونی (م.كنار‌ روشن طارق ) سه‌رۆك به‌شی (IT) و ( م.سعد محمد ) سه‌رۆك به‌شی (Data base )و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستانیان وخوێندكارانی به‌شی (IT) ئێواران ساڵی نوێی خوێندنی (2017-2018) ده‌ستی پێكرد.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ هه‌رسێ خوێندكاری یه‌كه‌م و دووه‌م سێیه‌می به‌شی (IT) مه‌راسیمی ساڵی نوێی خوێندنیان كرده‌وه‌ .پاشان (م.ڕێبوار به‌ختیار) جێگری ڕاگری كۆلێج لەووتەیەکدا پیرۆزبای ساڵی نوێی خوێندنی له‌ خوێندكاران كرد و هیوای خواست ساڵی نوێی خوێندن ساڵێكی پڕ له‌ زانیاری و چاڵاكی زانستی بێت ، ساڵێك بێت بتوانن پێكه‌وه‌ مامۆستاو خوێندكار پرۆسه‌ی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن .دواتریش (م.كنار روشن طارق) سه‌رۆكی به‌شی (IT ) پیرۆزی بای ساڵی نوێی خوێندنی له‌ خوێندكاران كرد و ته‌ئكیدی كردوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م مامۆستاو پێداویسته‌كانی خوێندن بۆ خوێندكاران دابین كراوه‌ هیواشی خواست بتوانن پێكه‌وه‌ مامۆستا و خوێندكار هاوكاری یه‌ك بن بۆسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن خوێندكاران.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close