هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ( 2017/10/9) کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر گڵکۆی سەرۆک (مام جلال) دانا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕاگر و جێگری ڕاگر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک تاجەگوڵینەی وەفاو ڕێزیان لەسەر گڵکۆی ( مام جلال )دانا.
(د.سۆران سعید ) ڕاگری کۆلێجی ئینفۆرماتیک و (م.ڕێبوار بەختیار )جێگری ڕاگری کۆلێج ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفورماتیک وەک وەفایەک بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ مام جلال لە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیان هەوڵەبێوچانەکانی بۆ ئازادی و دادپەروەری سەردانی گڵکۆی سەرۆک ( مام جلال)یان کرد. لەگەڵ خوێندنی سورەتی (فاتیحە) تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا یان لەسەر دوامەنزڵگەی سەرۆک ( مام جلال) دانا .

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

بیپشکنە

Close
Back to top button
Close