سلایدهەواڵ و چالاکی

به‌شداریكردنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ڕاهێنانێكی یه‌ك هه‌فته‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بۆڵۆنیا له‌ ووڵاتی ئیتالیا .

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری (25/10/2019 ) بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ (2/11/2019) له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆی پیزا له‌ شاری پیزای ووڵاتی ئیتالیا  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ هاوشانی زانكۆ پۆلیته‌كنیه‌كانی  كوردستان و عێراق به‌شداری كرد له‌  ڕاهێنانێكی یه‌ك هه‌فته‌ی له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی بۆڵۆنیا .

مامۆستا  ( تحسین علی محمد ) سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  و مامۆستا (گوڵاڵه‌ علی حمه‌ امین  ) له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆی پۆلته‌كنیكی سلێمانی به‌شداربوون له‌و ڕاهێنانه‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌دا له‌ وڵاتی ئیتالیا .

له‌م ڕاهێنانه‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌دا تیادا سه‌ردانی مه‌یدانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆی پیزا كرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگر و مامۆستایان و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی كۆلێجه‌كانی زانكۆی پیزا كۆبوونه‌وه‌ و  تاوتوێی چۆنیه‌تی جێ به‌جێ كردنی پرۆسه‌ی بۆلۆنیا یان كرد .

هه‌روه‌ها له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ند وۆركشۆپێك ئه‌نجامدرا  له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بۆلۆنیا  له‌ لایه‌ن زانكۆی پیزاوه‌.هه‌رله ‌درێژه‌ی  ئه‌م سه‌ردانه‌دا نوینه‌رانی  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (Preaentation)ێكیان  پیشكه‌ش به‌ زانكۆی پیزا و نوێنه‌ری زانكۆ بانگهێشت كراوه‌كانی كوردستان و عێراق كرد ،كه ‌تیایدا ‌ چۆنیه‌تی جی به‌جێ كردنی پرۆسه‌كه‌یان   له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕوونكرده‌وه‌ .هه‌روه‌ها لای خۆیانه‌وه‌ نوینه‌رانی زانكۆی پیزا سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێ به‌جێ كردنی پرۆسه‌كه‌  ده‌ربڕی و  شێوزا و چۆنیه‌تی جێ به‌جێ كردنه‌كه‌یان  به‌ په‌سند و سه‌ركه‌وتوو دانا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی  سلێمانی .

شایه‌نی باشه‌ پرۆسه‌ی بۆڵۆنیا یه‌كێكه‌ له‌ سیسته‌مه ‌پیشكه‌وتوكانی خوێندن له‌ زۆرێك له ‌زانكۆكانی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان له‌ نێویاندا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌  به‌شێك له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانیدا ئه‌م  پرۆسه‌یه‌  جی به‌جێ ده‌كرێت ، ئه‌م ڕاهێنانه‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌ش له‌سه‌ر بانگێشتی زانكۆی پیزا  و له‌سه‌ر  ئه‌ركی رێكخراوی  یونسكۆ  ئه‌نجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close