سلایدگەلەریهەواڵ و چالاکی

به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (هۆگر خیرالله‌ عمر).

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری (2019/10/14) بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری کولێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک (هۆگر خیراللە عمر) بەناونیشانی (Big Data Processing Over Distributed System) .له‌هۆلی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی .
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتوون لە
1- پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر محمد) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌
2- پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.نزار عبدالقادر علی ) زانكۆی جیهان ئەندام .
2- پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.عمر یونس عبدلحمید)زانكۆی گه‌رمیان ئەندام .
4-پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.علاء خلیل جمعە) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئەندام و سه‌رپه‌رشتیار .

دوای كاتژمێر گفتوگۆی چڕ و پڕی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار به‌كۆی ده‌نگی لیژنه‌كه‌ ماسته‌رنامه‌كه‌ قیوڵ كرا.

شایه‌نی باسه‌ له‌كاتی گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌كه‌دا ژماره‌یك له‌ دكتۆر و مامۆستایانی كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و هاوڕێیانی خوێندكار ئاماده‌ی گفتوگۆی ماسسته‌ر نامه‌كه‌بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close