سلایدهەواڵ و چالاکی

سوپاس وپێزانین به‌خشرایه‌ گروپی مێخه‌ك

ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك سوپاس و پێزانینی به‌خشیه‌ گروپی مێخه‌ك .
( چۆڤین بایز – رووا فخرالدین – ئالاء كنعان – سانا سامان ) چوار خوێندكاری چالاك و به‌هره‌مه‌ندی كۆلیجه‌كه‌مان به‌هاوكاری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران فستیڤاڵی مێخه‌كیان ئه‌نجامدا ، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خویندكاره‌ هه‌وێنی دروست بوونی فستیڤاڵه‌كه‌ بوون ، بۆیه‌ له‌پای ماندوو بوون ئه‌م كاره‌ جوانه‌یان ڕاگری كۆلێج(پ.د.سۆران ابوبكر ) سوپاس و پێزانین و خه‌ڵاتی به‌خشه‌یه‌ گروپی مێخه‌ك‌ .

راگری كۆلێج ده‌ست خۆشی سوپاسی بێ پایانی خۆی ئاراسته‌ی به‌شه‌ زانستی و لێپرسراوی هۆبه‌كانی كۆلێج كرد كه‌ به‌ته‌واوی توانایانه‌وه‌ كاریان كرد بۆ سه‌رخستنی فستیڤاڵی مێخه‌ك .

شایه‌نی باسه‌ فستیڤالی مێخه‌ به‌سه‌ر‌په‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی زانكۆ (پ.ی.د.ئالان فریدون ) له‌ ( 23/4/2019)ئه‌نجامادرا، ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی به‌دوور له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا بواریش بدرێت بۆ ده‌رخستنی توانا هونه‌ریه‌كانی خوێندكاران. جیگای باسه‌ داهاتی ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌خشرایه‌ خوێندكارانی كه‌م ده‌رامه‌ت .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close