Firstسلایدهەواڵ و چالاکی

په‌یامی پیرۆزبای ڕاگرایەتی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆ ده‌رچووانی كۆلێج.



ده‌رچووانی 30 هه‌مین خولی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ،‌ جوانترین پیرۆزبایتان لیده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی ته‌واوكردنی قۆناغێكی گرنگی خوێندن و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ له‌ پسپۆریه‌كی تایبه‌ت و ئاماده‌بوون بۆ خزمه‌تكردن به‌ ناوه‌نده‌ گرنگ و جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ .

ده‌رچووانی ئازیز …
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌ به‌ش و ستافه‌جیاوازه‌كانی كۆلێجه‌وه‌ ئامانجی سه‌رەكی و كاركردنمان بۆ خزمه‌ت كردن و سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ی ئازیز بووه‌ ، بۆیه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانتان له‌ قۆناغه‌كانی خوێندن له‌ماوه‌ی چوارساڵی ڕابردوو جێگای دڵخۆشی بووه‌ بۆمان ، هه‌ربۆیه‌ ‌ ئێمه‌ شانازی به‌ ئاستی زانستی و ده‌رچوانمان ده‌كه‌ین له‌ هه‌رجێگاو شوێنێك بن .

دایكان و باوكان و خێزانی ده‌رچووان…
پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌توون و ته‌واوكردنی ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌ی خوێندنی نه‌وه‌كانتان ، ئه‌مه‌ به‌رهه‌می ماندوو بوونی ئێوه‌ی به‌رێزه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌ختیه‌كانی ژیان توانیتان نه‌وه‌یه‌كی به‌توانا و خاوه‌ن ره‌وشت و به‌هره‌مه‌ندتان به‌ ئێمه‌ بسپێرن ، ئێمه‌ش به‌ بێ ‌درێخی شان به‌شانی ئێوه‌ به‌ بێ ووچان به‌و په‌ڕی هه‌ست به‌به‌رپرسیاریە ‌تیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵ خزمه‌تمان كردوون به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ركوێیه‌ك بن شانازی به‌ئاستی زانستیانه‌وه ‌ده‌كه‌ین .

ده‌رچوانی زانست خواز …
له‌ماوه‌ی چوارساڵی ڕابردوو له‌ هه‌ر‌ قۆناغێك چه‌ندین بابه‌ت و وانه‌ی گرنتان له‌ بوارەجیاوازه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا خوێندووه‌ زانیاری ته‌واوتان پێدراوه‌ هەر بۆیە به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌توانن خزمه‌تێكی گه‌وره‌ بكه‌ن . چیتر پێویسته‌ حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان كاری جدی بكه‌ن بۆ سود وه‌رگرتن له‌ توانا و فكر و هێز و به‌هره‌مه‌ندی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان . دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك وه‌ك ماڵی دووه‌متان ده‌رگای واڵایه‌ بۆ ده‌رچووانی كۆلێجه‌كه‌مان بۆ هه‌ركارێك خزمه‌ت به‌ ئێوه‌ی ده‌رچووان بكات .چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر و پله‌ی زانستی به‌رزترتان لێده‌كه‌ین .

ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close