سلایدهەواڵ و چالاکی

کۆلیژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک خولێک لەئاستێکى بەرز بۆ بابەتەکانى (Programming Fundamentals ، OOP ، Data structure) دەکاتەوە.

خولەکە بەشێوەى پارالێڵ بۆ مامۆستایانى پراکتیک و خوێندکارانى هەرسێ بەشى ( تەکنەلۆجیاى زانیارى ، تەکنەلۆجیاى داتابەیس ، تۆرەکانى کۆمپیوتەر )ى کۆلیژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک دەبێت . خولەکە بێبەرامبەرە بۆ ماوەى سێ هەفتە دەبێت .

ڕۆژى دووشەممە بەروارى (٢٠١٩/٧/١٥) ناو دەنوسرێت خولەکە دەست پێدەکات . کات / ڕۆژانە (٩)ى سەرلەبەیانى دەست پێدەکات بۆ (١) ى پاش نیوەڕۆ .

شوێن / ناوەندى کۆمپیوتەرى لە کۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک .

تێبینى/ ژمارەى ڕۆژەکانى خولەکە لە هەفتەدا دواتر لەسەر ژمارەى بەشدار بوان دیارى دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close