سلایدهەواڵ و چالاکی

بۆ یه‌كه‌م جار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌ڵسه‌نگاندنی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو

ئەمڕۆ سێشەممە بەروارى (2019/5/28) بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر ) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و (د.ئاراس عمر کریم )ڕاگرى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک و (د.عطا شێخ کریم ) ڕاگرى کۆلێجى تەکنیکى ئەندازیارى بۆ یه‌كه‌م جار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌ڵسه‌نگاندنی زمانی ئینگلیزی لەکەمپى کۆلێجە تەکنیکیەگانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بەرێوەچوو .

به‌ئامانجی ده‌ستكه‌وتنی داتاو زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌نێو مامۆستایان و خوێندكاراندا و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و زمانه‌ جیهانییه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاراسته‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران، پرۆژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری لێدراوه‌و ئه‌مڕۆ 28 ی ئایاری 2019 له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ( English First ) و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌ هۆڵی تاقیگه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ بانگهێشتی زانكۆكان كرا بۆ گفتوگۆو وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنج له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ .

پرۆسەکەش بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى (د.هۆگر محمد ) بەرێوەبەرى سەنتەرى زمانى ئینگلیزى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و (م.هێڤار محمد ) مامۆستا لە سەنتەرى زمانى ئینگلیزى و ستافەکەیان بەرێوەدەچێت .

ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلێجەکانى سەربەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانیە
تاقیكردنه‌وه‌کانیش لەناوەندى کۆمپیوتەرى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک به‌شێوازی ( On Line ) به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران به‌شداریان تیادا كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close