هەواڵ و چالاکی

بڕوانامەى ئەنجومەنى وەزیران بەخشرایە خوێندکارانى کۆلێج و پەیمانگاکان .

ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى (٢٠١٩/٣/٢٧)  بەئامادەبوونى  پرۆفیسۆرى یاریدەدەر(د.ئالان فریدون ) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى  و  پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر ) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و  (د.دانا احمد ) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ  و (م.نەورۆز مصطفى) لێپرسراوى ناوەندى گەشەپێدان بۆ کار و ژمارەیەک لە مامۆستایان و نوێنەرى کۆمپانیاکان و خوێندکارانى بەشدار بوو لە مەشقى هاوینە لە چوارچێوەى پڕۆگرامى (Internship) ى ئەنجومەنى وەزیران لە مەراسیمێکدا  بروانامە بەخشرایە خوێندکارانى  بەشداربووى  مەشقى هاوینە .

سەرەتاى مەراسیمەکە بە ساتێک وەستا بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد، پاشان لەلایەن (م.نەورۆز مصطفى) لێپرسراوى ناوەندى گەشە پێدان بۆ کار وتەیەک پێشکەش کرا کە تیایدا باس لە شێواز و رێکارەکانى مەشقى هاوینەکرد لە چوارچێوەى پڕۆگرامى  (Internship) کە بە سەرپەرەشتى نوسینگەى بەرێز (قوباد تاڵەبانى ) جێگرى سەرۆکى حکومەت و ناوەندى گەشەپێدانى بۆ کارى زانکۆکان بەڕێوە دەچێت .پاشان بەرێزیان بانگێستى سەرۆکى زانکۆى کرد بۆ پێشکەکەش کردنى وتەیەک ,پرۆفیسۆرى یاریدەدەر (د.ئالان فریدون )  جوانترین پیرۆزباى ئەنجومەنى زانکۆى ئاراستەى خوێندکاران کرد کە توانیویانە بەسەر کەوتووى مەشقى هاوینەیان لە چوارچێوەى پڕۆگرامى  (Internship) بەئەنجام بگەیەنن ،تەئکیدى کردوە کە هەوڵى جدى ئەیەن بۆ بەرەو پێشبردنى ئەم پرۆگرامە سوپاسى ئەنجومەنى وەزیران نوسینگەى (قوباد تاڵەبانى )جێگرى سەرۆکى حکومەت کرد بۆ هەماهەنگى و هاوکارى کردنیان بۆ زانکۆکان  و ناوەندى گەشەپێدان بۆ کارى زانکۆکان ,پاشان ئامادەبوان  بینەرى ڤیدیۆیەک  بوون لەسەر چۆنیەتى بەرێوەچوونى مەشقى هاوینە لەچوارچێوەى پڕۆگرامى (Internship)، لەبەشێکى ترى مەراسیمەکەدا دوو خوێندکارى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک ( چۆڤین بایز و ئالاء کەنعان) بەزمانى کوردى و ئینگلیزى باسیان لە ئەزموونى خۆیان لە مەشقى هاوینەى  قۆناغى سێیەمیان لەچوارچێوەى ئەم پرۆگرامە کرد ,  لەکۆتایشدا بڕوانامەى سەرکەوتن لە مەشقى هاوینە بە خوێندکارانى بەشدار لەمەشقى هاوینە بەخشرا .

 

                                            

بابەتی پەیوەندیدار

بیپشکنە

Close
Back to top button
Close