سلایدهەواڵ و چالاکی

ڕاگرى نوێ لە کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ سێشەممە بەروارى (١٢/٢/٢٠١٩) لەمەراسیمێکى شایستەدا ڕاگرى نوێى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک دەست بەکاربوو

بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر محمد) ڕاگرى پێشووى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک و یاریدەدەر و سەرۆک بەش و مامۆسایان و فەرمانبەرانى کۆلێج  پێشوازیەکى گەرم لە ( د.ئاراس عمر کریم ) راگرى نوێى کۆلێج کرا.

لەسەرەتاى مەراسیمەکەدا  پرۆفیسۆر (د. سۆران ابوبکر ) ڕاگرى پێشووى کۆلێج جوانترین پیرۆزبایی  خۆى ئاراستەى ڕاگرى نوێکرد . هەروەها زۆر سوپاسى یاریدەدەرى ڕاگر و سەرۆک بەش و تەواوى ستافى زانستى و کارگێرى کۆلێجەکە کرد ، کە لەماوەى رابردوودا هاوکارێکى باش بوون بۆ بەرێوەچوونى کارەکان و پێشکەوتنى کۆلێجەکە، تەئکیدیشى کردوە کە ئەو دەستکەوتانەى لە بەرەوپێشچوون وگەشە کردنى تواناى زانستى  کۆلێجەکە بووە بونەتە هۆى جێگاى دڵخۆشى و شانازیم کە کارم لەگەڵ ستافێکى بەتواناى وەک ستافى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک کردوە و سوپاسى هەموولایەکتان دەکەم .لەبەشێکى ترى وتەکانیدا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەى راگرى نوێکرد و وتى : ( د.ئاراس عمر کریم) یەکێکە لە مامۆستا بەتواناکان  بەتەواوى لێى رادەبینم کە ئەم کۆلێجە بەرێوەببات  بەرەو ئاستێکى زانستى بەرزتر ، پشتیوانى خۆمى بۆ دەردەربرم و دڵنیام ئیوەش وەک هەمیشە پالپشتى تەواوى دەکەن و، پێکەوە ئەم کۆلێجە بەباشترین شێوە بەرێوەدەبەن .

لەبەشێکى ترى مەراسیمەکەدا ( د.ئاراس عمر کریم) سوپاسى ئەو پێشوازییە گەرمەى کرد کە، لەلایەن ڕاگر و یاریدەدەر و مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلێجەوە لێى کراوە، وە سوپاسى ماندووبوون هەوڵە بەردەوامەکانى پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر) و مامۆستا (رێبوار بەختیار) یاریدەدەرى ڕاگر  و سەرۆک بەشەکان و ستافى کارگێرى کۆلێجەکەکرد کە توانیویانە ئەم کۆلێجە بەم ئاستە بەرزەى ئیستابگەیەنن، ئەمەش هەمووى بە بەرهەمى هەوڵە بەردەوامەکانى هەموولایەکتان بووە بۆیە جێگاى رێزوو سوپاسن .

مامۆستا (رێبوار بەختیار ) یاریدەدەرى ڕاگر  زۆر سوپاسى ستافى کۆلێجى ئاراستەى پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر) کرد کە یەکێک بووە لە و کەسانەى لەسەرەتاى دامەزراندنى ئەم کۆلێجەوە، هەوڵى تەواوى داوە تاوەکو کۆلێجەکە بەو ئاستەى ئێستاى گەشتووە و دەستێکى باڵاى هەبووە لە پێشخستنى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک،  پالپشتى هەمووستافى کۆلێجەکە بووە . پاشان وێراى بەخێرهاتنى گەرمى ( د.ئاراس عمر کریم ) ڕاگرى نوێى کۆلێج، جوانترین پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى ستافى کۆلێجەکەى بە بەرێزیان ڕاگەیاند و، پالپشتى و هاوکارى بەردەوامى کۆلێجەکەى بۆبەرێزیان دەربرى، تاوەکو پێکەوە بتوانن کۆلێجە کە بەرەو ئاستى زانستى بەرزتر ببەن .

لەبەشێکى ترى مەراسیمەکەدا  (کاڵێ وشیار محمد) بەناوى فەرمانبەرانى  کۆلێجەکەوە چەپکە گوڵى رێز و  سوپاس و ماندوو نەبوونى بەخشیە پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر) بۆکارەباشەکانى کە لە رابردوودا بۆ کۆلێجەکەى کردووە، پاشان بەناوى ستافى بەش و مامۆستایانەوە م.(رێبوار بەختیار) یاریدەدەرى ڕاگر چەپکە گوڵى رێز و سوپاسى بەخشیە پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر)، هەرلە مەراسیمەکەدا پرۆفیسۆر (د.سۆران) چەپکەگوڵى بەخێرهاتن و پیرۆزبایی بەخشیە ڕاگرى نوێی کۆلێج بەرێز ( د.ئاراس عمر کریم ). هەروەها بەناوى ستافى کۆلێجەوە ( زێڕین محمد ) لێپرسراوى بەشى کارگێرى کۆلێج  چەپکە گوڵى  بەخێرهاتن و پیرۆزبایی بەخشیە ڕاگرى نوێی کۆلێج . هەرلە درێژەى مەراسیمەکەدا (د.علاء خلیل ) خەڵاتى ڕێزو پێزانینى بەخشیە ڕاگرى پێشوو پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر) .

جێگەی ئاماژەیە پرۆفیسۆر (د. سۆران ) چەپکە گوڵى رێز و سوپاسى  بەخشیە مامۆستا (رێبوار بەختیار) یاریدەدەرى ڕاگر کە بەردەوام بە بەبێ ماندووبوون لەگەل ستافە جوانەى کۆلیج لە هەوڵدابووە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى کۆلیجەکە و بەرەوپێشبردنى .

لە کۆتایى مەراسیمەکەدا ڕاگرى پێشوو ماڵئاوایى کرد و ڕاگرى نوێ دەست بەکاربوو .

                     

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close