سلایدهەواڵ و چالاکی

بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپێک بەناونیشانى (Implementing Bologna process in TCI) لەکۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک

لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر محمد ) ڕاگرى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک ئەمڕۆ سێشەممە بەروارى (۲۰۱۹/۱/۲۹) بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە ڕاگرى کۆلێژ و پەیمانگاکانى سلێمانى و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى وۆرکشۆپێک بەناونیشانى (Implementing Bologna process in TCI) لە کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک بەرێوەچوو .
مامۆستا (رێبوار بەختیار ابراهیم ) یاریدەدەرى ڕاگر لە کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک یەکێک بوو لە پێشکەش کارانى وۆرکشۆپەکە و تەوەری یەکەمى وۆرکشۆپەکەى پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە سیستەمى (Bologna Process) و ناساندنى سیستەمەکە بە سەرجەم یەکە و لقەجیاجیاکانیەوە .
لەبەشێکى ترى بابەتەکەدا تیشکى خستەسەر هۆکارەکانى دانانى یەکە(Credit) و گرنگى ئەم یەکەیە بۆ بەرەوپێش چوونى پرۆسەى خوێندن و بوارى ئەکادیمى لەنێوە چەندین دەوڵەتى جیاجیا ، کە ئەمەش پرۆسەیەکە دەبێتە بە نیشتمانى کردنى پرۆسەى خوێندن لە وڵاتان بەشێوەیەک فێرخواز دەتوانێت بەشێوەیەکى زۆر ئاسان لەو وڵاتانە خوێندنەکەى تەواوبکات کەسیستەمەکەیان (Bologna Process ) بەهەمان شێوەش دەبێتە پرۆسەیەکى گشتگیر بۆ بەنیشتمانى کردنى پرۆسەى خوێندن لەچوارچێوەى ئەو وڵاتانە .
خاڵى گرنگى تەوەرەى یەکەم گرنگى و ڕۆڵى وانەبێژ لەم سیستەمەدا و چۆنیەتى وتنەوەى وانە و بابەتەگرنگەکانى ئەم سیستەمە ,هەروەها ڕۆڵى فێرخواز لەسیستەمى بۆڵۆنیا گرنگى و چۆنیەتى جێ بەجێ کردنى ئەرکەکانى فێرخواز.

بەشى دووەمى وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا (کەنار روشن طارق) سەرۆک بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى لە کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک پێشکەش کرا کە تایبەت بوو بە ئەرکەکانى خوێندکار (Workload) و دیارى کردنى ئەرکى خوێندکار و جۆرەکانى دابەشکردنى ئەرکەکان لەچوارچێوەى ئەم سیستەمەدا .چۆنیەتى دابەشکردنى ئەرکەکان بەپێى فۆرمى تایبەت بە وانە و بابەتەکان .
لەدرێژەى تەوەرى دووەمدا باس لە چۆنیەتى جێ بەجێ کردنى ئەژمارى کاژمێرەکانى خوێندن و ئەژمارکردنى یەکەکان کرا لە چوارچێوەى ئەم سیستەمەیە .
بەشى سێیەمى وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا (تحسین على محمد ) سەرۆکى بەشى تەکنە لۆجیاى داتابەیس پێشکەش کرا . لەم بەشەدا باس لە ( Semesters Requirements )کرا کە خستە ڕووى نمونەیەک بوو لە کۆرس بووک ( پەرتووکى وانە ) و بەشەکانى پەرتووکى وانە .
هەروەها بەووردى تیشکى خستە سەر جێ بەجێ کردنى سیستمى(ETCS) ئەرک و مافى خوێندکار لە کۆرس بووکێکى دیارى کراودا لەگەڵ چۆنیەتى جێ بەجێکردنى ئەرکەکانى لەم کۆرس بووکەدا.
لەکۆتاى وۆرکشۆپەکە بەفۆرمێک بۆچوونى ئامادەببوانیان وەرگرت لەسەر (Bologna Process)بەشێوەیەکى گشتى چۆنیەتى جێ بەجێ کردنى لە پرۆسەى خوێندن لە قۆناغە جیاجیاکانى خوێندن .

کۆلێژ تەکنیکى ئینفۆرماتیک یەکێکە لەکۆلێجەکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى پێکدێت لەهەرسێ بەشى :
• تەکنەلۆجیاى زانیارى .
• تەکنەلۆجیاى داتابەیس .
• تۆڕەکانى کۆمپیوتەر .

                     

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close