سلایدهەواڵ و چالاکی

کۆلیجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک سیمینارێک بەناونیشانى جێ بەجێ کردنى ( Bologna system) بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٩/١/١٥) کاتژمێر (١٠)ى سەر لەبەیانى بەئامادەبوونى  ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران  سیمینارێک بەناونیشانى  جێ بەجێ کردنى  ( Bologna system) لە خوێندنى زانکۆکانى کوردستان بەرێوەچوو.

بۆ زیاتر ئاشنابوون و پێشخستى ئاستى زانستى خوێندکاران مامۆستایان بە سیستەمى نوێى خوێندنى ( Bologna system) سیمینارێکە لەلایەن مامۆستا(  رێبوار بەختیار  ابراهیم ) وە پێشکەشکرا, لەسیمینارەکەدا بەووردى تیشک خرایە سەر (Bologna system ) گرنگى هەنگاوەکانى دەستپێکردنى و جێبەجێکردنى  ئەم سیستەمە لەپرۆسەى نوێى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان .بەرواردێکیش لەسەر چۆنیەتى جێبەجێکردنى ئەم سیستەمە لە وڵاتى دیکەو هەرێمى کوردستان کرا . لەئێستادا ئەم سیستەمە لە چوارچێوەى ریفۆرمى زانکۆى زانکۆکانى کوردستان لە پرۆسەى خوێندن جێ بەجێ دەکرێت زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى  کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک یەکێکە لە و کۆلێجانەى  بۆ ئەمساڵى خوێندن لە قۆناغى یەکەم ( Bologna system) لەپرۆسەى خوێندنى زانکۆ پەیرەوى کردوە وەک پەیڕەوێکى پێشکەوتووى جیهانى .بەو شێوەیە تەواوى چۆنیەتى خوێندن بە پرۆسێسى (Bologna )لە پرۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى  کوردستان خرایە ڕوو . لەکۆتاى سیمسنارەکە ئامادەبوان پرسیار و پێشنیارەکانیان ئاراستەى پێشکەشکارکرد.

ئەم سیمسنارە یەکەم سیمینارى وەرزى یەکەمى چالاکیەکانى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیکە کەلەلایەن بەشى (دڵنیاى جۆرى ) کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک سەرەپەرشتى دەکرێت , وەرزى یەکەمى چالاکیەکان بەردەوامى دەبێت  .

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close