سلایدهەواڵ و چالاکی

کۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک دەستپێکردنى وەرزى چالاکییە ئەکادیمی و زانستیەکانى ڕادەگەیەنێت

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز راگری کۆلێژ پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبکر ) کۆلێژى  تەکنیکى ئینفۆرماتیک دەستپێکردنی وەرزى چالاکییە ئەکادیمی و زانستیەکان ڕادەگەیەنێت، جگە لەکردنەوەی خولی بەهێزکردنی کۆمپیوتەر بۆ گشت فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى  بۆ برەودان بەتواناکانی فەرمانبەران، هەفتانە چەند سیمینارو ۆرکشۆپێک سازدەدرێت لەکۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکاران.

دەستپێکی چالاکیەکان بە سیمینارێک سەبارەت بەناساندن و هەنگاوەكانی دەستپێکردن و جێبەجێكردنی پڕۆسێسی بۆلۆنیا کە لەئێستادا لەکۆلێجمان وەکو پەیڕەوێکی پێشکەوتووی جیهانی پیادەی دەکات. لەبواری خوێندندا دەستپێدەکات.

رۆژى سێشەممە بەروارى (٢٠١٩/١/١٥) کاتژمێر (١٠)ى سەرلەبەیانى لەکۆلێژ تەکنیکى ئینفۆرماتیک  سیمینارێک بە ناوی (Bologna System) لەلایەن مامۆستا (ڕێبوار بەختیار ابراهیم ) پێشکەش دەکرێت.  هاتن بۆ هەمووانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close