سلایدهەواڵ و چالاکی

له‌مه‌راسیمێكدا كۆلێژی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ڕۆژی ئاڵای كوردستانی به‌رز ڕاگرت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری( 2018/12/17)  له‌ كۆلێژی  ته‌كنیكی ئینفۆماتیك له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ڕۆژی ئالای كوردستان به‌رز ڕاگیرا .

به‌ئاماده‌بوونی   مامۆستا ( رێبوار به‌ختیار ابراهیم ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر وسه‌رۆك به‌ش  و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌شداری خوێندكاران به‌ جل و به‌رگی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه‌  ڕؤژی ئالای كوردستانیان به‌رز ڕاگرت . له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا ساتێك به‌ بێده‌نگی بۆ ڕۆحی پاكی شه‌هیدان وه‌ستان  پاشان  مامۆستا (رێبوار  به‌ختیار ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر  سڵاوی وه‌فا و رێزی بۆ شه‌هیدان نارد  كه‌ خۆیان كردوته‌ قوربانی بۆ خاك و زمان و مانه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵایه‌ كه‌ ره‌مزی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورده‌ ،له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ته‌ئكیدی كردوه‌  ئاڵای كوردستان جێگه‌ی شانازی هه‌مووگه‌لی كورده‌  پێویسته‌ هه‌مووتاكێك شانازی به‌و ئالایه‌وه‌ بكات ،هه‌رئه‌م ئاڵایه‌ش ره‌مزی چل ملیۆن كورده‌  هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه‌جیاوازه‌كان له‌ژێر ئه‌م ئالایه‌دا به‌بێ جیاوازی كۆبونه‌وته‌وه‌ چونكه‌ تاكه‌ ره‌مزی گه‌لی كورده‌ ،بۆیه‌  له‌م رۆژه‌دا سلاو بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌نێرین كه‌ خۆیان كرده‌ قوربانی بۆ خاك و نیشتمان بۆ به‌رزڕاگرتنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورد . پاشان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خوێندكاران ده‌ست له‌سه‌ر سنگ و له‌گه‌ل سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رز ڕاگرت .

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌دا مامۆمستایان و فه‌رمانبه‌ران خوێندكاران به‌ وته‌ و شیعر   مه‌راسیمه‌كه‌یان جوانتر رازاوه‌ تركرد . به‌گرتنی وێنه‌ به‌جڵ به‌رگی كوردی و ئالای كوردستانه‌وه‌ كۆتاییان به‌مه‌راسسیمه‌كه‌ هێنا .

دیاری كردنی ڕؤژێك بۆ ئاڵای كوردستان :
دیاریکردنی ئەو رۆژە بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بوو لە رۆژی 17‌‌-12‌ـ1946 لەشاری مەهاباد کە مانگێک بەر لە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، کەلەشاری مەهاباد لە رۆژ هەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا و هەڵكرا کە پێشەوا قازی محمد بە سەرۆک کۆماری کوردستان دیاری کرا،له‌هه‌رێمی كوردستانیش لە به‌رواری (11/11/ 1999) پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17 کانونی یەکەم ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کرد .

 

         

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

بیپشکنە

Close
Back to top button
Close