هەواڵ و چالاکی

خوێندكارانی په‌یمانگای سه‌رده‌می ناحكومی سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك یانكرد

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ به‌روای (2018/11/27)  خوێندكارانی  قۆناغی چواری په‌یمانگای سه‌رده‌می ناحكومی به‌گه‌شتێكی زانستی سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكیان كرد .

مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه یان ئاشنا بوونه‌ به‌ به‌شه‌كانی (ئایتی  – داتابه‌یس  – نێتۆرك ) وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر وانه‌ و بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان كه‌ له‌م كۆلێجه‌ ده‌خوێنرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌نوێنه‌رایه‌تی  راگرایه‌تی كۆلێج    ستافێك له‌ كۆلێجی ته‌كینیكی ئینفۆرماتیك پێشوازیان له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی په‌یمانگای سه‌رده‌می ناحكومی كرد ، پاشان  له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌شی ئایتی(م.كنار روشن طارق) و ژماره‌یك له‌ مامۆستایانه‌وه‌  زانیاری له‌سه‌ر هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌ خوێندكاران درا و پاشان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌رجه‌م هۆل و لاب و تاقیگه‌كانی كۆلێجه‌كه‌یان به‌ خوێندكاران نیشاندا و زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر شێوازه‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه‌كان به‌ تیۆری و پراكتیكی به‌ خوێندكاران دا.له‌به‌شێكی تری گه‌شته‌كه‌یان  له‌لایه‌ن به‌شی ئایتی كۆلێجه‌وه‌ سیمینارێكیان بۆ ئه‌نجام درا و به‌ووردی باس له‌ شێوازه‌كانی وانه‌ ووتوونه‌ و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌تایبه‌تیش به‌شی ئایتی ده‌خوێنرێت بۆ خوێندكاران روونكردوه‌ . به‌درێژای گه‌شتی خوێندكاران له‌ كۆلێج وه‌لامی سه‌رجه‌م پرسیاری خوێندكارانی په‌یمانگای سه‌رده‌می ناحكومی   له‌لایه‌ن مامۆستایانی كۆلێجه‌وه‌  ده‌درایه‌وه‌ .

له‌كۆتای گه‌شته‌كه‌شدا مامۆستایان و خوێندكارانی په‌یمانگای سه‌رده‌می ناحكومی زۆر سوپاسی ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆماتیكیان كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش پێشوازیان لێكردوون زانیاری ته‌واو پێویسیان له‌سه‌ر كۆلیج و به‌شه‌كان به‌ خوێندكاران داواه‌ .

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close