هەواڵ و چالاکی

سیمیناری (چۆن ژیانی زانكۆت به‌ئاگاییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌یت )بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  (2018/11/17) كاتژمێر (10 بۆ 12) سه‌رله‌به‌یانی له‌هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ته‌كنیكیه‌كان سیمینارێك به‌ناونیشانی (چۆن ژیانی  زانكۆت به‌ئاگاییه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌یت ) به‌رێوه‌چوو .

له‌سه‌ر راسپارده‌ی راگرایه‌تی كۆلێژی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك هۆبه‌ی راگه‌یاندنی كۆلێژ بۆ زیاتر ناساندنی زانكۆ و   چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ژیانی زانكۆ  سیمینارێكی تایبه‌تی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كی كه‌مپی كۆلێجه‌ته‌كنیه‌كیه‌كان  ئه‌نجامدا.

سیمیناركه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان  (سامان صاڵح فرج ) راهێنه‌ر له‌ ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆكار له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و  ( دانا ابوبكر صاڵح ) مامۆستا له‌به‌شی ئایتی كۆلێژی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و خوێندكار ( سومه‌یه‌ فرج صاڵح ) خوێندكاری قۆناغی چواری به‌شی نێتۆرك به‌رێوه‌ چوو

سیمیناره‌كه‌ سێ ته‌وه‌ره‌ی له‌ خۆگرتبوو ئه‌وانیش :-

* ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌می سیمینار (چۆن به‌ئاگاییه‌وه‌ ژیانی زانكۆت به‌رێده‌كه‌یت  ) له‌لایه‌ن مامۆستا (سامان صالح فرج) وترایه‌وه‌  ،به‌ووردی تیشكی له‌سه‌ر  چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ ژیانی زانكۆ و یه‌كه‌م ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی خوێندن كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك  خوێندكار له‌گه‌ل ده‌ستپێكی ژیانی زانكۆی ژیانی قوتابخانه‌ كۆتای دێت و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ ده‌گۆرێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ خوێندكار به‌ئاگایی و ووریاییه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل رووداو قۆناغه‌ جیاجیاكانی زانكۆی بكات به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌ت و هه‌له‌ گرنگه‌كانی زانست و پێشكه‌وتن له‌ده‌ست نه‌دات بتوانێت سود له‌سه‌رچاوه‌ و بابه‌ته‌گرنگه‌كانی به‌شه‌كه‌ی وه‌ربگرێت  .له‌به‌شێكی تری ته‌وه‌ره‌كه‌یدا باسی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ئابوریانه‌ له‌گه‌ڵ ژیانی زانكۆ بكه‌ین كه‌بتوانین بابه‌ته‌گرنگه‌كان و پیداویستیه‌گرنگه‌كان له‌سه‌رو پێداویستیه‌لاوه‌كیه‌كانه‌وه‌ دابنێین زیاده‌رۆی ئابووری نه‌كه‌ین .هه‌روه‌ها باس له‌ چۆنیه‌تی قۆناغه‌كانی خۆئاماده‌كردن له‌ژیانی زانكۆ بۆ بازاری كار و پێداویستیه‌كانی بازاری كار تاوه‌كو خوێندكار بتوانێت له‌رێگه‌ی ئه‌و زانسته‌ی فێری بووه‌ بتوانێت خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ولاته‌كه‌ی بكات .

*ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می سیمینار ( گلاسۆ فۆبیا) تۆقین له‌ قسه‌كردن ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش له‌لایه‌ن خوێندكاری  (سومه‌یه‌ فرج صالح) وترایه‌وه‌ ،  له‌م ته‌وه‌ره‌كه‌دا باس له‌ فۆبیا و جۆره‌كانی فۆبیا كرا به‌تایبه‌ت تیشك خرایه‌سه‌ر فۆبیای قسه‌كردن بۆ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بۆئه‌مه‌ش هۆكاره‌كانی ترس له‌ قسه‌كردن له‌ قه‌ره‌باڵغی چۆنیه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ترسه‌ و چۆن خۆئاماده‌كردن و راهینان بۆ ده‌ربازبوون له‌جۆره‌ فۆبیایه‌ .

*ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م سیمینار ( ناساندنی سه‌رجه‌م وانه‌كانی قۆناغی یه‌ك و چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ وانه‌كان ) ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش له‌لایه‌ن مامۆستا ( دانا ابوبكر صاڵح) وترایه‌وه‌ ،ب باس له‌ چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ وانه‌كان ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل بابه‌ته‌ پراكتیكی و تیۆری یه‌كان كرد .دانانی  پلانی رۆژانه‌ی بۆ بابه‌ت جیاجیاكان و چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كرن بۆتاقكیردنه‌وه‌ ،پاشان له‌به‌شێكی تری ته‌وه‌ره‌كه‌یدا به‌ووردی باسی له‌ وانه‌كانی قۆناغی یه‌ك بۆ چواری هه‌رسی به‌شی (ئایتی  – داتابه‌یس – نێتۆرك ) .

خوێندكاران له‌گه‌ڵ كۆتای هاتنی هه‌رته‌وه‌ره‌یه‌ك پرسیار و پێشنیاره‌كانیان ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كرد  وه‌ڵام ده‌درایه‌وه‌ .

 

                        

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close