سلایدهەواڵ و چالاکی

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌شێوازێكی نمونه‌ی پێشوازی له‌ خوێندكارانی قۆناغی یه‌ك كرد

ئه‌مڕۆ  سێ شه‌ممه‌ به‌رواری  (2018/11/13)  به‌ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر ( د.سۆران ابوبكر ) ڕاگری كۆلێج و مامۆستا (رێبوار به‌ختیار ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانباران  له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ شێوه‌یه‌كی شایسته‌یی و نمونه‌ی پیرۆزبای و پێشوازیان له‌ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كهی هه‌رسی به‌شی ( ئایتی ، داتابه‌یس ، نێتۆرك ) كرد.

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌به‌خشینه‌وه‌ی  نوقڵ و گوڵ به‌خێرهاتنی خوێندكارانیان كرد ،دواتر له‌ هۆلی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان به‌ئاماده‌بوونی راگر و یاریده‌ده‌ری ڕگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان  له‌مه‌راسیمێكدا پێشوازیان لێكرا.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌  پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبكر ) ڕاگری كۆلێج له‌وته‌یه‌كیدا پیرۆزبای گه‌رمی له‌ خوێندكاران كرد كورته‌یكی له‌ مێژووی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆماتیك باسكرد ، هیوا خواست پێكه‌وه‌ خوێندكار و مامۆستا بتوانن وه‌ك هه‌میشه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی به‌به‌رزترین ئاستی زانستی  ئه‌م قۆناغه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوی ته‌واوبكه‌ن ، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ بۆ هه‌موو خوێندكاران دابین كراوه‌ به‌رده‌وامیش پاڵ پشت و هاوكارێكی سه‌ره‌كی خوێندكاران ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ بتوانن به‌سه‌ركه‌وتی خوێندنه‌كه‌یان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن .

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا مامۆستا (ڕێبوار به‌ختیار) یاریده‌ده‌ری ڕاگر  وێرای پیرۆزبای خۆی به‌خێرهاتنی خوێندكارانی كرد ووتی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ماڵی دووه‌متان ده‌بێت و  ده‌بێته‌ و شوێنكی گرنگ له‌ ژیانتان كه‌ لێوه‌ی زۆر شت فێرده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری كۆلێج به‌ستافی به‌شه‌كان و خوێندكاران ده‌بێت ،به‌وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر سیستمی كریدت شێوازی خوێندن به‌ سیستمی كردیت هه‌روه‌ها خوێندكارانی دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێدویستیه‌كانی خوێندن بۆ  ( تیۆری پراكتیكی ) به‌شێوه‌یكی زۆر سه‌رده‌میانه‌و پێشكه‌وتوو بۆ خوێندكاران ئاماده‌كراوه‌ .

پاشان سه‌رۆك به‌شه‌كان  (  م.كنار روشن .سه‌رۆك به‌شی ئایتی  – م.تحسین علی سه‌رۆك به‌شی داتابه‌یس –  ئه‌سكه‌نده‌ر حمید سه‌رۆك به‌شی نێتۆرك ) جوانترین پیرۆزبای خۆیان گه‌یانده‌ خوێندكاران به‌ چه‌ند وته‌و نمونه‌یك ئومێدی گه‌وره‌یان به‌ خوێندكاران به‌خشی .

دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسمه‌كه‌ سه‌رۆك به‌ش و ستافێك له‌ خوێندكارانی كۆلێج  و به‌هاوكاری هۆبه‌ی راگه‌یاندنی كۆلێج سه‌رجه‌م به‌ش و هۆڵ و تاقیگه‌كانیان به‌ خوێندكاران ناساند.

        

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

بیپشکنە

Close
Back to top button
Close