هەواڵ و چالاکی

خوێندكارێكی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌شداری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری ده‌كات

منداڵ پارێزی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی توانای گه‌شه‌پێدانی گه‌نجان   پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ كۆمه‌لێك له‌ خوێندكاران و گه‌نجان كردوه‌ ، پێشانگاكه‌ له‌ ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌  و هه‌ینی به‌رواری ( 8 – 9 /2018/11)له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ كرایه‌وه‌. خوێندكار ( رووا فخرالدین ) خوێندكاری به‌شی نێتۆرك قۆناغی سێیه‌م له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌ دوو له‌وحه‌ی  سه‌رنج ڕاكێش به‌شداری پێشانگاكه‌ی كرد ، كه‌ ته‌عبیری له‌ ئافره‌ت و تواناكانی ئافره‌ت و ئازاره‌كانی ده‌كرد .مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  سه‌ردانی  پێشانگاكه‌داكرد و پیرۆزبای و ده‌ست خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خوێندكار ( رووا فخرالدین) كرد هیوای به‌رده‌وامی  و كاری باشتریان بۆ خواست ،ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و مامۆستایان و هاورێكانی كرد كه‌ سه‌ردانی  پێشانگاكه‌یانكردوه‌ هه‌میشه‌ هاوكار و یارمه‌تی ده‌ری بوون له‌كاره‌كان .

 

ڕاگه‌یاندنی كۆلیج

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close