سلایدهەواڵ و چالاکی

ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی (29) هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌دروشمی (هه‌لی كار و خزمه‌ت ) به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری (2018/10/24) كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پێشمه‌رگه‌ (29)هه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ دروشمی ( هه‌لی كار و خزمه‌ت ) به‌رێوه‌چوو .

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد ،پاشان كه‌ژاوه‌ی ئاڵای كوردستان و كۆلێج و په‌یمانگاكان هاته‌ناوهۆڵه‌كه‌ دواترله‌گه‌ڵ  سرودی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئاماده‌ ی سه‌رسته‌یج بوون  دواتر له‌لایه‌ن(د.دانا احمد) سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌ كه‌به‌خێرهاتنی مامۆستایان و ده‌رچووانی كرا ،پاشان سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.ئالان فریدون ) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه‌تیایدا  سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبونی مامۆستایانی كرد جوانترین پیرۆزبای له‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان  ده‌رچووان كرد  هیوای خواست ده‌رچووان بتوانن به‌و زانسته‌ی فێری بوون خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ و وڵات بكه‌ن .

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رجه‌م راگری كۆلێج و په‌یمانگاكان داوایان له‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه‌ بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ببه‌خشێته‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان .  له‌م به‌شه‌شدا  پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبكر )ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  داوای له‌سه‌رۆكی زانكۆكرد كه‌ بروانامه‌ ببه‌خشێته‌ ده‌رچووانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  ، ده‌رچووانی  كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  به‌شانازیه‌وه‌ سوێندی یاسای یان خوارد و بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان پێدرا .

له‌كۆتای مه‌راسیمه‌كه‌شدا خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكیی ئینفۆرماتیك به‌دڵخۆشیه‌وه‌ وێنه‌ی ده‌رچوونیان له‌گه‌ڵ مامۆستایان و هاورێیان و كه‌س و كاریان گرت .

به‌شێك له‌وێنه‌ی خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

            

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close