هەواڵ و چالاکی

ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك سوپاس پێزانینی سه‌رۆكی زانكۆی به‌خشیه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

ئه‌مڕۆ به‌رواری (2018/10/21) كاتژمێر (10) سه‌رله‌به‌یانی  پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبكر محمد) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  سوپاس و پێزانینی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.ئالان فریدون ) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌خشیه‌ سه‌رۆك به‌ش و  هۆبه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ،له‌ وته‌یه‌كیدا ڕاگری كۆلێج  سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكی زانكۆی گه‌یانده‌ مامۆستیان و فه‌رمانبه‌ران له‌پای  ماندو بوون هه‌وڵی به‌رده‌وامیان بۆ خزمه‌تی  كۆلێجه‌كه‌یان ، ڕاگری كۆلێج ته‌ئكیدی كرده‌وه‌  ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئیستای له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك هه‌یه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ولی به‌رده‌وام و بێوچانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلیجه‌ ، بۆیه‌ ماندوبونتان به‌رزده‌نرخێنین پاڵپشتی ته‌واوتانین بۆ  پێشكه‌وتنی زیاتر و خزمه‌تی زیاتر به‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ، له‌كۆتایشدا مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران زۆر سوپاس و ده‌ست خۆشی  خۆیان بۆ سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ڕێزلێنانه‌ ،زۆر سوپاسی ڕگری كۆلێجیان كرد  بۆ پاڵپشتیه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان له‌ كار و چه‌لاكیه‌كانی كۆلێج .

     

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close