سلایدهەواڵ و چالاکی

ڕێكخراوی (IREX) بڕوانامه‌ ده‌به‌خشێته‌ مامۆستایه‌ك له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

رێكخراوی ئایرێكس بروانه‌ ده‌به‌خشێته‌  مامۆستا (شاخه‌وان ئاغاجان هاشم ) له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له‌ پای به‌شداریی كردنیان له‌ خولێكی (7) هه‌فته‌ی  به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی ئایرێكس كه‌ بۆ چه‌ند زانكۆیه‌ك رێكخرابوو ،ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئه‌نبار به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداریان له‌م خوله‌داكرد، كه‌تایبه‌ت بوو به‌ بواره‌كانی (Web , mobile , Entrepreneurship)  راسته‌وخۆ وانه‌كان له‌ زانكۆی  مزووری   له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان ده‌گوازرایه‌وه‌ ،خوله‌كه‌ له‌ساڵی (2017) ده‌ستی پێكرد بۆ (2018) به‌شێك له‌ وانه‌كان به‌شێوه‌ی رسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مامۆستا (سه‌ركار حسن )وترایه‌وه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌تایبه‌ت بوو به‌ ( Face to Face) ئه‌مه‌ش درێژه‌ پێده‌ری هه‌مان خول بوو ، له‌كۆتای خوله‌كه‌ش بڕوانامه‌ی رێكخراوی ئایرێكس به‌خشرایه‌ به‌شداربوانی خوله‌كه‌ .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close