لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک ۆرک شۆپی “چۆن دەبیتە مامۆستایەکی کاریگەر” بەڕێوەچوو

ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری (2018/10/13) كاتژمێر (10) سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاگری كۆلیج ۆرك شۆپێك به‌ناونیشانی (چۆن دەبیتە مامۆستایەکی کاریگەر) له كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به رێوه‌چوو .
به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و موعید له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتك ۆرك شۆپێك به‌ناونیشانی(چۆن دەبیتە مامۆستایەکی کاریگەر) پێشكه‌ش كرا . ۆرك شۆپهكهش له‌لایه‌ن مامۆستا (سامان صاڵح فه‌رج ) ڕاهینه‌ری پێشكه‌وتوو له سه‌نته‌ری گه‌شه پێدان بۆكار له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌برا .شایه‌نی باسه لەدوو دانیشتنی جیاوازی وۆرک شۆپەکەدا چەند تەوەرێک لەبارەی “کارامەییە سەرەکییەکان بۆ مامۆستای کاریگەر، ڕۆڵی هەستەکان لەپرۆسەی فێربوون و چۆنێتی ئامادەکردنی پاکێجی وانەوتنەوە” پێشکەشکران ، به‌شداربووانیش به پرسیار و پێشنیاره‌كانیان بابه‌تی ۆرك شۆپهكهیان گرنگ تر و پرزانیاری كرد .
ڕاگه‌یاندنی كۆلیج