هەواڵ و چالاکی

له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌نوقڵ و شیرینی پێشوازی له‌ خوێندكاران كرا .

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی ئه‌م ساڵیش به‌ پشتیوانی بەردەوامی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاگری كۆلێج ئاماده‌كاریه‌كی زۆر باش بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرا ، ئه‌ویش به‌ دابین كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی خوێندن له‌ ( له‌ كۆمپیوته‌ر رێكخستنی هۆڵ و لابه‌كان و سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی خوێندن ) به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ و زۆرباش ئاماده‌ و رێكخرابوو له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك .

وه‌ك ساڵانی ڕابردوو ئه‌مساڵیش به‌ نوقڵ و شیرینی پێشوازی له‌ خوێندكاران كرا و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبای كۆلێج ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكارانی كرا، هیواداربوون وه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌م سالیش ساڵێکی پڕله‌ زانست و زانیاری بێت بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی ئازیز … تاوه‌كو بتوانین سالێكی نمونه‌ی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوی به‌ڕێبكه‌ین.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close