هەواڵ و چالاکی

بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی ) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ خشرا

پێنج شه‌ممه‌ به‌روای (2018/9/27) كاتژمێر (2) پاش نیوه‌ڕۆ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونی پ .ی ( .د.ئالان فه‌ریدون ) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پرۆفیسۆر (د.سۆران ابوبكر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌رێز ( قوباد تاڵه‌بانی ) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خوێندكارانی( یه‌كه‌م دووه‌م سێیه‌م ) له‌سه‌ر ئاستی بەشەکانیان لە کۆلێج و په‌یمانگاكان دابه‌شكرا .

له‌مه‌راسمه‌كه‌دا به‌رێز پ.ی.(د.ئالاان فریدون ) سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبای له‌ خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كان كرد و هیوای خواست وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بن له‌سەرجه‌م كاره‌كان بتوانن له‌ ئاینده‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ بەكۆمه‌ڵگه‌ و ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان بكه‌ن . پاشان بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی ) به‌سه‌ر خوێندكاران دابه‌ش كرا .

له‌م مه‌راسیمه‌دا پرۆفیسۆر ( د.سۆان ابوبكر ) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌وه‌كاله‌ت و یاریده‌ده‌ر و سه‌رۆك به‌ش و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌شانازیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌ خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌شداربوون . ڕاگری كۆلێج بروانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌رێز ( قوباد تاڵه‌بانی ) به‌خشیه‌ خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك پیرۆزبای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی لێكردن هیوای خواست هه‌میشه‌ له‌ هه‌مووكاره‌كان پێشكه‌وتوو سه‌رمه‌شقبن له‌ هه‌رشوێنكێك بن .

هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری ڕاگر كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك مامۆستا ( ڕێبوار به‌ختیار ) و هه‌رسێ سه‌رۆك به‌ش ( م.كنار روشن ) سه‌رۆك به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و (م.ته‌حسین علی ) سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس و (م.ئه‌سكه‌نده‌ر محمد ) سه‌رۆك به‌شی تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر جوانترین په‌یامی خۆیان گه‌یانده‌ یه‌ك به‌یەکی خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان هیوای ئاستی باشتر و پله‌ی زانستی به‌رزتریان بۆ خوێندكاره‌كان خواست .

خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆ هه‌رسێ به‌شی ( ته‌كنه‌ لۆجیای زانیاری – ته‌كنه‌ لۆجیای داتابه‌یس – تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر )

خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كانیش :-

خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری :

1- كۆژیر ابراهیم مارف محمد

2- محمد طاهر احمد حسن

3-نه‌شما طه‌ محمد محمود

خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس :

1- پرژه‌ به‌رزان محی الدین صاڵح

2- ئاكار جزا روستم سعید

3- بینایی بهاالدین محمد جلال

خوێندكاره‌ یه‌كه‌كه‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر :

1- لاوك فریدون حسن عبدالله‌

2- ڕێكه‌وت انوه‌ر عمر قادر

3- هێمن هاشم فتاح حسن

چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ مه‌راسیمی ڕێزلێنانه‌كه‌ :

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close