هەواڵ و چالاکی

هه‌فته‌ی خزمه‌ت

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ب به‌رێز ( پ.ی.د ئالان فریدون ) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاستەوخۆی به‌ڕێز ( پرۆفیسۆر د.سۆران ابوبكر ) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ، گشت ستافی کۆلێژ لە سه‌رۆك به‌شە بەڕێزەکان و مامۆستایان و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی به‌ش و هۆبه‌ جیاوازه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ سالێكی نوێی خوێندن له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ستیان به‌ پاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هۆڵ و تاقیگه‌ و به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كۆلێج كرد و ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری ستافی تایبه‌ت به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی ڕوكاری بینای كۆلێج و ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌ی كۆلێج .شایه‌نی باسه‌ له‌یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌یه‌ك ستاف ئاماده‌كاری ته‌واوكرا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2018 – 2019) له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆماتیك .

ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆماتك سوپاسی تابیەتی لێپرسراو و ستافی دڵسۆزی هۆبەی ئەندازیاری و چاکردنەوە گشت ستافی به‌ش و سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێج ده‌كات كه‌ هەمیشە وه‌ك ماڵی دووه‌می خۆیان خزمەتی کۆلێژ دەکەن

ڕاگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close