هەواڵ و چالاکی

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ده‌كات

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ڕێز (پڕۆفیسۆر د. سۆران ابوبكر )-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیک به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین)-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌ به‌ڕیزه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ، لەپای هه‌وڵ و ماندوو بوونیان له‌ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیک و سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌كان سوپاسی بێپایانی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كرد و هیوایان خواست كه‌ له‌ داهاتووشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام هاوكار و پشتیوانیان بێت.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیک

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close