هەواڵ و چالاکی

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك هاوكاری خوێندكارانی (12) ئاماده‌یی ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین

له‌ چوارچێوه‌ی  مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێك به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان و رێنوێنی بۆ ده‌رچوانی قۆناغی (12)  ئاماده‌ی له‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین ، بۆیه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی خۆشه‌ویست له‌ ده‌رچوانی ئاماده‌یی به‌گشتی و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه‌ ده‌كه‌ین ده‌توانن سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ر  له‌كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان  له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی و یارمه‌تی دانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی  فۆرمی زانكۆلاین .

ڕۆژانه‌ كاتژمێر  (8:30) خوله‌كی به‌یانی بۆ كاتژمێر (2:30) خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ ناوه‌نده‌كه‌ كراوه‌ ده‌بێت ، چوارشه‌ممه‌ به‌رواری (2018/9/5) تاوه‌كو  (2018/9/13) ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

تێبینی / 1-  ڕۆژی شه‌ممان ده‌وام نیه‌ .

2- له‌كاتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆپڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین ناوه‌نده‌كه‌مان كراوه‌ ده‌بێت .

* ئه‌و پێداویستیانه‌ی خوێندكار پێویسته‌پێی بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین :

  • كارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی (ته‌سكه‌ره‌) و جنسیه‌ .
  • وشه‌ی به‌كارهێنه‌ر و تێپه‌ڕی خوێندكار .
  • كارتی زانیاری .
  • كۆبۆنی خۆراك .
  • گروپی خوێن .
  • خوێندكار كاتی زانكۆلاین پڕده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ (50) به‌شی  لای خۆی دیاری كردبێت بۆ كاتی داغڵ كردنی .

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close