هەواڵ و چالاکی

کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی خولێکی بێبەرامبەر بۆ خوێندکارانی

له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر  به‌ خوێندكاران سود وه‌رگرتن له‌ پشوی هاوین و به‌ هێزكردنی توانای خوێندكاران  له‌ چه‌ند وانه‌و پرۆگرامێكی گرنگ  کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی هاوینە بۆ خوێندکارانی هەرسێ بەشی (تەکنەلۆجیای زانیاری – تەکنەلۆجیای داتابەیس – تۆڕەکانی کۆمپیوتەر ) ، خوێندکارانی قۆناغەکانی یەک بۆ قۆناغی چوار دەتوانن بەشداربن لەم خولەدا ، خولەکە بێبەرامبەرە و لەلایەن مامۆستایانی بەئەزموونی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکەوە خۆبه‌خشانه‌ ده‌وترێته‌وه‌ خولەکەش بۆ وانەکانی
(data Structure – Database-Programming )
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری( 2018/8/7) یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خولەکە دەبێت . خولەکە تاوەکو (2018/9/15) بەردەوام دەبێت . ڕۆژانی خولەکە کاتژمێر(9 سەرلەبەیانی بۆ 1 پاش نیوەڕۆ ) دەبێت
خشتەی خولەکەبەم شێوەی خوارەوە دەبێت
یەک شەممان و سێ شەممان ( Data Structure)( Databse) .
دوو شەممان و چوارشەممان ( Programming)

تێبینی / هەرخوێندکارێک خوازیارە بەشداربێت دەتوانێت بەشداربێت لەیەکەم ڕۆژی خولەکە ناو دەنوسرێت . خولەکە تەنها بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکە ( بەیانیان و ئێواران )، لە بینای کۆلێژ وانەکان بە شێوەی پڕاکتیکی و تیۆری دەوترێیەوە.

کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close