هەواڵ و چالاکی

ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەبۆنەی وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ پەیامی پیرۆزبای ئاڕاستەی خوێندکارانی دەکات

… خوێندکارانی خۆشەویست

لەناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی خوێندکارانی قۆناغەکانی یەک بۆ چواری ( بەیانیان – ئێواران) کۆلێجەکەمان دەکەین دڵخۆشین بەسەرکەوتن و ئەنجامی باشی خوێندکارە دەرچووەکان ، ئومێدی تەواویشمان هەیە بە خوێندکارانی دەووری دووەم بەسەرکەوتووی ئەم قۆناغە ته‌واوبكه‌ن.

…خوێندکارانی ئازیزی قۆناغی ماڵئاوایی

…لەکاتێکدا دڵخۆشین ئاسودەین بەسەرکەوتنەکانتان  و کۆتایهێنان بە خوێندنی زانکۆتان کە قۆناغێکی گرنگی پڕلە بەرپرسیاریەتی لەهەمان کاتدا دڵتەنگین بە ڕۆشتنتان ئێوە نمونەی بەرزی ڕەوشت و زانست دۆست بوون ، لەهەرجێگایەک بن شانازیتان پێوەدەکەین سەربەرزین بەئێوەوە. وەک هەمیشە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ماڵی دووەم تانە دەرگای واڵایە بۆ تان . ئێوەش بۆ هەمیشە ناوتان لەمێژووی پر لەخزمەت و وەفای کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دەمێنێتەوە .

لێرەشەوە داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  دەرفەتی گونجاوتان بۆ بڕەخسێنێت چی (لەکەرتی گشتی – کەرتی تایبەت ) تا بتوانرێت سود لەتواناو لێهاتووی شارەزای ئێوە وەربگیرێت   ئێوه‌ش لەڕێگەیەوە خزمەتێک بەکۆمەڵگە بکەن . بەئومێدکی گەورەوە لەداهاتووتان دەڕوانین

…شادو سەرکەوتووبن

ڕاگرایه‌تی كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close