هەواڵ و چالاکی

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی دوو فه‌رمانبه‌ری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزان ئاراسته‌ی هه‌ردوو فه‌رمانبه‌ر  ( ڕێبین صاڵح –  نزار محمد ) كرد له‌پای به‌شداری كردنیان وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار له‌ پرۆگرامی   ڕاهێنانی  تواناكان  كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و و ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كاری زانكۆكان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت  ئه‌م پڕۆگرامه‌ ساڵانه‌ بۆ خوێندكارانی به‌شدار له‌ مه‌شقی هاوینه‌  ده‌كرێته‌وه‌  خوێندكارانه‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌دا مه‌شقی هاوینه‌كه‌یان به‌ڕیوه‌ ده‌بن   له‌ ژێر چاودێری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كاری زانكۆكان به‌ ئامانجی ئه‌نجامادانی مه‌شقێكی ته‌واو پڕله‌ زانیاری بۆ خوێندكاران ،  ، سالانه‌ دوای كۆتای هاتنی پرۆگرامه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بروانامه‌ به‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌ كان ده‌به‌خشێت  و هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م پرۆگرامه‌ده‌كات  هه‌ردوو فه‌رمانبه‌رمان ( ڕێبین صاڵح و نزارمحمد) وه‌ك نوێنه‌ری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  له‌ گه‌ڵ ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاران له‌ پرۆگرامه‌كه‌ به‌شداربوون له‌ گه‌ڵ خوێندكاران به‌سه‌ر كه‌وتووی مه‌شقی هاوینه‌كه‌یان به‌ خوێندكاران به‌ ئه‌نجام گه‌یاند

 به‌رێز (قوباد تاڵه‌بانی ) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌ پای هه‌ول و ماندوو بوونیان  سوپاس و پێونینی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌م دوو فه‌رمانبه‌ری كۆلێجه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م  سه‌رپه‌رشتیارنی پرۆگرامه‌كه‌ كرد

ن/نزار محمد

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close