هەواڵ و چالاکی

بڕوانامەى خولى گەشەپێدانى تواناکان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتژمێر (10) سه‌رله‌به‌یانی  به‌رواری (2018/6/25)  بڕوانامه‌ی  گه‌شه‌ پێدانی تواناكان به‌و خوێندكارانه‌ به‌خشرا مشقی هاوینه‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ ئه‌نجامداندا

به‌ئاماده‌یوونی به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆكار و ژماره‌یه‌كی زۆرله‌ خوێندكاران  بڕوانامه‌ی  ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كار به‌خشرایه‌  ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ مه‌شقی هاویه‌نه‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا ئه‌نجام دابوو ، ئه‌م پرۆگرامه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران  و ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدانی زانكۆكان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت له‌ كۆتای هه‌موو مه‌شقی هاوینه‌یه‌ك بروانه‌مه‌ی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هاوكاری  ناوه‌ندی گه‌شه‌ پێدان بۆ كاری زانكۆكان ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی مه‌شقی هاوینه‌كه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا ئه‌نجامداوه‌

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك یه‌كێك بوو له‌و كۆلێجانه‌ ی كه‌ زۆرترین خوێندكاری به‌شداری ئه‌و پرۆگرامه‌ی كرد و سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌سه‌ركه‌وتووی مه‌شقی هاوینه‌كه‌یان له‌ چوارچیوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ ته‌واوكرد

دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بروانامه‌كان  مامۆستا ( ڕێبوار به‌ختیار ) یاریده‌ده‌ری  راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  پیرۆزبای له‌ خوێندكاران كرد بۆ ته‌واوكردنی مه‌شقه‌ی هاوینه‌كه‌یان له‌ و پرۆگرامه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خوێندكاران خواست

خوێندكارانیش لای خۆیانه‌وه‌ سوپای ناوه‌ندی گه‌شه‌ پیدان بۆ كار و كۆلێجی ئینفۆرماتیك كرد كه‌ به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتیان بوون بۆ كارو چالاكیه‌كانیان

ن/نزار محمد

     

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close