هەواڵ و چالاکی

خوێندكاری نمونه‌یی ( ئاكار جزا رۆستم ) بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا

ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ به‌رواری (2018/6/11) كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بڕوانامه‌ی  ڕیزلینانی به‌خشیه‌ خوێندكار ( ئاكار جزا رۆستم )  خوێندكاری قۆناغی چواره‌م له‌ به‌شی ته‌كنه‌ لۆجیای داتابه‌یس

    مامۆستا (ڕێبوار به‌ختیار )  یاریده‌ده‌ری ڕاگر   بڕوانامه‌ی ڕیزلێنانی  ڕاگرایه‌یتی كۆلێجی به‌خشیه‌  خوێندكار (ئاكار جزارۆستم )   كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌ خوێندكاره‌ به‌توانا و لێهاتووه‌كانی كۆلێجه‌كه‌ و   توانیویه‌تی به‌توان و لێهاتووی خزمه‌ت به‌ كۆلێج ی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و چه‌ندین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تری حكومه‌ت بكات ،به‌تایبه‌ت دروستكردنی به‌رنامه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی به‌شی كارگێری كۆلێج كه‌ به‌و به‌رنامه‌یه‌ ئیش و كاره‌كان باشتر و خێراتر جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆیه‌ راگرایه‌یتی كۆلێج سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌م خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌ ده‌كات ،لای خۆشیه‌وه‌  خوێندكار(ئاكار جزا رۆستم ) سوپاسی راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كرد بۆ هاوكار  و پالپشتیه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆی، هیوای خواست له‌ داهاتوو بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به‌ كۆلێجه‌كه‌و دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان بكات

سایتی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆزیاتر ئاگاداربوون له‌كاره‌كی چاوپێكه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ خوێندكار (ئاكار جزا رۆستم ) ئه‌نجام دا

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج / بۆچی كۆلێجی ئینفۆرماتیك هه‌ڵبژارت لیی بخوێنیت ؟

خوێندكار /.پێش ئه‌وه‌ی له‌ كۆلێج بخوێنم خولیای ته‌كنه‌لۆجیا بووم حه‌زم به‌ فێربوونی زیاتربوو له‌و بواره‌دا بۆیه‌ دڵخۆشم به‌ خوێندنم له‌ ئینفۆرماتیك, وه‌ زۆر سودم بینی فێری زۆر شتی به‌سوود بووم.

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج /له‌ پسپۆری یه‌كه‌ت رازیت ؟ هه‌ست ئه‌كه‌یت بتوانیت خزمه‌تێك بكه‌یت له‌ رێگه‌ی ئه‌م پسپۆریه‌وه‌ ؟

خوێندكار /.له‌ پسپۆڕیه‌كه‌م زۆر ڕازیم وه‌ باوه‌ڕیشم به‌ خۆم هه‌یه‌ كه‌ بتوانم خزمه‌تی باش بكه‌م له‌و بواره‌ و چه‌ندین بواری تر بۆ فێرخوازانی ته‌كنه‌لۆجیا و بواره‌كانی سۆفتوێرینگ و پڕۆگرامینگ

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج /ئه‌و پرۆژانه‌ی كارت تیادا كردوه‌ چیه‌ ؟

خوێندكار / ئه‌و پڕۆژانه‌ی كارم تیادا كردووه‌ ( پڕۆگرامی به ئه‌لیكترۆنی كردنی هۆبه‌ی كارگێڕی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی , وه‌ دواتریش هه‌مان پرۆجێكت له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك تیایدا بۆ به‌شی كارگێڕی كۆلێجی ئینفۆڕماتیك , پڕۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی گشت داتای نه‌خۆشخانه‌(كه‌ پرۆجێكتی كۆتایی ئه‌م ساڵمه‌) هه‌روه‌ها ماركێت و ده‌رمانخانه‌ و كلینكی پزیشكی و  كافتریا و مه‌له‌وانگه‌ و چه‌ند پڕۆگرامێكی لاوه‌كی تر .

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج / كێ هاوكارو پالپشتت بووه‌ له‌كاره‌كانت  ؟

خوێندكار / سه‌ره‌تا دایك و باوكم هه‌موو كات هاوكارم بوون و هانیان داوم هه‌وڵ بۆ شتی زیاتر و باشتر بده‌م, هه‌روه‌ها چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ڕێز له‌ كۆلێجه‌كه‌مان كه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ ئامانجیان به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و توانای خوێندكارانه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم سوپاسیان ئه‌كه‌م.

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج /ئه‌توانی به‌كوورتی باس له‌و پرۆژه‌ بكه‌یت بۆ كۆلێجی ئینفۆرماتیك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی دروستت كردوه‌ ‌ ؟

خوێندكار /  پڕۆژه‌ی ( پڕۆگرامی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی به‌شی كارگێڕی كۆلێجی ئینفۆڕماتیك و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ), ئه‌م پڕۆگرامه‌ ئاسان كاری ده‌كات بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به‌شی كارگێڕی و تۆمارگا و هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌رشیف كردنی گشت كتاباتی هاتوو و ڕۆشتوو به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌ داغڵ كردنی نووسراوی هاتوو ڕۆشتوو و دۆزینه‌وه‌ی گشت زانیاریه‌كان به‌ شێواجێكی خێرا و ئاسان و چه‌ندین سوودی تر

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج /پرۆژه‌ی داهاتووت چیه‌ ؟

خوێندكار /له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر بوار بڕه‌خسێت ئه‌توانم هه‌موو ساڵێك به‌ هاوكاری مامۆستاكانم چه‌ند وانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به‌و خوێندكارانه‌ بڵێمه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تایانه‌ و هاتوونه‌ته‌ كۆلێجه‌كه‌مان له‌ پێناو زیاتر ئاشنا بوونیان به‌ بواره‌كان و دروست كردنی حه‌ز و خولیایه‌ك بۆ بواره‌كه‌یان و هاندان و زیاتر هه‌وڵدانیان, هه‌روه‌ها به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی تر

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج /ئامانج چیه‌ بۆ داهاتووی خۆت  ؟ هه‌زده‌ی له‌ خوێندنی بالا كار بكه‌یت یان كاری خۆت هه‌بیت له‌كه‌رتی تایبه‌ت كاربكه‌یت ؟

خوێندكار /ئه‌گه‌ر بوار بڕه‌خسێت ئامانجی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ خوێندنی باڵادا كار بكه‌م له‌ پێناو پێگه‌یاندن و هاندانی چه‌ندین خوێندكاری به‌توانا بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری وڵاته‌كه‌م

ڕاگه‌یاندنی كۆلێج /له‌كۆتایدا چی په‌یامه‌ێكت هه‌یه‌ بۆ خوێندكارانی قۆناغه‌كانی دوای خۆت یان چ په‌یامێكت هه‌یه‌ بیگه‌یه‌نیت ؟

خوێندكار /له‌ كۆتایدا په‌یامم ئه‌وه‌یه‌ هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه‌ و هه‌موو كه‌س توانایه‌كی شارا‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانێت به‌كاری بهێنێت هه‌رگیز بێ ئومێد مه‌به‌ وا مه‌زانه‌ كه‌ هیچت پێ ناكرێت له‌ بواره‌كه‌تدا ته‌نهاهه‌وڵبه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت دڵنیابه‌  سوودێكی هه‌ر ده‌بێت. زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌.، هه‌روه‌ها پێشم خۆشه‌ سوپاسی ڕاگرایه‌تی كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بكه‌م هه‌میشه‌ هاوكارو پالپشتی  من و ته‌وای خوێندكاران بوون تاوه‌كو زۆرترین زانیاریمان پێبگات له‌ بواره‌كه‌ی خۆمانادا به‌رده‌وام هانده‌رێكی باشمان بوون بۆ ئه‌نجامدانی كار و چالاكیه‌كانمان

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن / نزارمحمد

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close