هەواڵ و چالاکی

تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتای ساڵی (2017- 2018 )له‌ كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ده‌ستی پێكرد

      ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رواری  (2018/6/9) تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری هه‌رچوار قۆناغی  به‌یانیانی (ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری  – ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس  – تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر )  ده‌ستی پێكرد

خوێندكارانی  به‌یانیان  له‌ قۆناغی یه‌كه‌وه‌ بۆ قۆناغی چواره‌م له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ده‌ستیان به‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری  كۆتای ساڵی (2017 – 2018 ) كرد سه‌ر له‌به‌یانیه‌كه‌ی كاتژمێر   (9-12 ) خوێندكاران ده‌ستیان به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كرد

كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆماتیك به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كاری كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان  له‌ دابین كردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران  هه‌روه‌ها وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  چكلێت و ئاو پێشكه‌ش به‌ خوێندكاران كرا

شایه‌نی باشی  له‌ چه‌ندڕۆژی ڕابردوو  خوێندكاران تاقی كردنه‌وه‌ی پراكتیكیان ئه‌نجام دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ی تیۆریان ده‌ستپێكرد

كۆلێجی ته‌كنینی ئینفۆماتیك یه‌كێكه‌ له‌كۆلێجه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنینی سلێمانیله‌له‌به‌شه‌كانی ( ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری  – ته‌كنه‌لۆجیای داتابیس – تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر )پێك دێت

ن/نزار محمد

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close