هەواڵ و چالاکی

مژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕیز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.سۆران ابوبكر محمد ) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ، وەک ھەمیشە بۆ زیاتر خزمەتکردنی گشت خوێندکارانی زانکۆمان .به‌م نزیكانه‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابین کردنی خزمەتگوزاری ئه‌نته‌رنێت بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی .
ئه‌م هێڵه‌ له‌ كاتژمێر (6) ئێواره‌ تاوه‌كو ( 7 ) سه‌رله‌به‌یانی كراوه‌ ده‌بێت بۆ خوێندكاران
سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی كه‌مپی كۆلێجه‌ته‌كنیكیه‌كان بە بێ جیاوازی ده‌توانن سودلە
خزمەتگوزاریەکانی ئه‌نته‌رنێت وه‌ربگرن
ڕاگەیاندنی ک.ت. ئینفۆرماتیک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close