هەواڵ و چالاکی

خوێندكارێكی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له‌ڕیگه‌ی دروستكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات

خوێندكاری نمونه‌ی  ( په‌یوه‌ست عمر كاكه‌ حمه‌ ) یه‌كێكه‌ له‌ خوێندكاره‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس له‌ڕێگه‌ی دروست كردنی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی  بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی دووه‌می سلێمانی  هاوكاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بكات به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی چه‌ندبه‌شێكی به‌راێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئه‌مه‌ش سودێكی زۆری به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ گه‌یاندوه‌ بوه‌ته‌ هۆی خێرا به‌رێ كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕۆتینات ،به‌مه‌ش توانراوه‌ گۆرانكاریه‌كی باش بكات له‌ شێوازی به‌ڕیكردنی كاروباری هاوڵاتیان له‌ چه‌ند به‌شێك له‌ و به‌رێوه‌ به‌رایه‌تیه‌ بۆیه‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك لای خۆیه‌ وه‌ بروانامه‌ی سوپاس و پێزانینی به‌خشیه‌ ئه‌م خوێندكاره‌ نمونه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ی  توانیویه‌تی كه‌ خزمه‌ت  به‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت وكۆمه‌ڵگه‌و هاوڵاتیان بكات  بۆیه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م خوێندكاره‌ و  چالاك و نمونه‌یه‌  ده‌خوازین

        كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك یه‌كێكه‌ له‌ كۆلێجه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  له‌هه‌رسێ به‌شی (ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری  – ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس  -تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر ) پێك دێت

ن/نزار محمد

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close