هەواڵ و چالاکی

به‌به‌شداری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك چواره‌مین فستیڤاڵی ساڵانه‌ی زانكۆی گه‌شه‌ پێدانی مرۆیی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری (2018/4/29) به‌به‌شداری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك چواره‌مین فستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له‌ ژێردروشمی (ته‌كنه‌لۆجیا ده‌كه‌ینه‌سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی )ئه‌نجامدرا.

به‌ئاماده‌بوونی  (م.رێبوار به‌ختیار )یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆكی به‌شه‌كانی ( ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ، ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس ،تۆره‌كانی كۆمپیوته‌ر ) كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌ (4) پرۆژه‌ گرنگ به‌شداری فستیڤاڵه‌ی كه‌ی كرد

پرۆژه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك  پرۆژه‌ی یه‌كه‌م بریتیی بوون له‌  ( ئامێرێكی زیره‌ك كه‌ له‌ جوتێك پێڵاوی زیره‌ك چاویلكه‌یه‌ك و پشتونێك پێك هاتبوو بۆ كه‌سانی نابیناو به‌كاردێت  كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه‌ چاودێری  كه‌سه‌كه‌ ده‌كات  ) ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوێندكار (هێمن هاشم ) پێشكه‌ش كرابوو

پرۆژه‌ی دووه‌ م بریتی بوو  له‌( مه‌زره‌عه‌یه‌ك كه‌ له‌كاتی وشك بوونی چیمه‌نی مه‌زره‌عه‌كه‌ راسته‌و خۆ سیستمی ئاودێری به‌ئامێری زیره‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ راسته‌وه‌خۆ ئاوی چیمه‌ن كه‌ده‌دات هه‌روه‌ها  بۆ گولی مه‌زرعه‌كه‌ له‌كاتی باران ئه‌گه‌ر گوڵه‌كان كاتی ئاودێرانیان نه‌بوو بۆ پاراستی گوڵه‌كان له‌كاتی باران راسته‌و خۆ چه‌ترێك ده‌كرێته‌وه‌ بۆ پاراستی گوڵه‌كان له‌ باران  و ئاوی زیاده‌.ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن هه‌رسێ خوێندكار (خوشكان هه‌وار ، شاجوان ابراهیم ، شه‌یدا سیروان )  پێشكه‌ش كرابوو

پرۆژه‌ی سێیه‌م بریتی بوو له‌ شارێكی زیره‌ك كه‌ تیایدا  سیستمی روناك كردنه‌وه‌ و به‌پێی كاته‌كانی شه‌و ئێواران یان كاته‌كان باراناویه‌كان ئۆتۆماتیكی خۆی رووناكی ده‌به‌خشێت به‌پێی كه‌ش و هه‌واكه‌  رووناكیه‌كه‌ كه‌م و زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها ئامێره‌كانی سه‌لامه‌تی بۆته‌واوی شاره‌كه‌ دانراوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ند یتر…  ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندخوێندكارێك  ئه‌وانیش ( گۆران بورهان ، زانا محمد له‌ به‌شی اتصالات ) پێشكه‌ش كرابوو

پرۆژه‌ی چواره‌م بریتیی بوو ئامێرێكی كاره‌بای كه‌ له‌رێگه‌ی وای فایه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێت  چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ندی تر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردووخوێندكار ( گۆران بورهان و هه‌ردی )یه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابوو

له‌ فستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون ده‌ست خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خوێندكاران كرد بۆ پرۆژه‌ كانیان هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن

ن/نزار محمد

 

     

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close