هەواڵ و چالاکی

په‌یامی پیرۆزبای ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

خوێندكارای خۆشه‌ویستی دواقۆناغی خوێندن له‌ كۆلێجه‌كه‌مان

جوانترین پیرۆزبای خۆمانتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌ره‌وكۆتای چوونی دواین قۆناغی خوێندنتان له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك .

…خوێندكارانی ئازیز

دوای چوارساڵ پێكه‌وبوون له‌ گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له‌لایه‌ك  دڵگرانین به‌ ڕۆشتنتان به‌ڵام ئیوه‌ نمونه‌ی به‌رزی ڕه‌وشت و خوێندكاری خاوه‌ن تواناو ده‌ست پێشخه‌ربوون بۆیه‌ دڵخۆشین گه‌شبینین به‌ ئاینده‌ی ئێوه‌ دڵنیان ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت له‌هه‌رشوێنێك بن پێشده‌كه‌وێت  و سه‌ركه‌توده‌بن له‌خزمه‌ت كردن به‌ كۆمه‌ڵگه‌.

لێروه‌ سوپاس بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانتان ده‌نێرم  كه‌ هاوكارتان بوون له‌سه‌رخستنی ئه‌م قۆناغه‌ی خوێندنتان .

ئومێدی ئاینده‌یه‌كی ڕوون گه‌شتان بۆ ده‌خوازین . چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ش هه‌میشه‌ له‌ مێژووی سه‌ركه‌وتنی كۆلێجه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ .

دووباره‌ پیرۆزتانبێن ئومێدی سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یتان بۆ ده‌خوازین

پ..ی . د.سۆران ابوبكر ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك

   

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

بیپشکنە

Close
Back to top button
Close